10
هەواڵ 31, كانونی یه‌كه‌م 2018

نینجا یەکەم گەیمەرە لە جیهان بتوانێت 5000 بردنەوە Victory Royales تۆمار بکات لە یاری Fortniteـدا

یاریەکەری بەناوبانگ Tyler کە ناسراوە بە Ninja لە ئێستادا یەکەم یاریکەرە لە جیهاندا توانیویەتی 5000 بردنەوە تۆمار بکات لە یاری فۆرتنایتدا، شایەنی باسە نینجا توانیویەتی ڕێژەی 13500 یاری Fortnite Battle Royale ئەنجام بدات ئەمەش وایکرد هەلی بردنەوەی زیاتر ببێت بە ڕێژەی زیاتر لە سەدا 37% بە دڵنیایەوە ئەمەش ڕێژەیەکی کەم نییە، هەروەها نینجا یەکێکە لەو گەیمەرانەی توانیویەتی زۆرترین کوشتن ئەنجام بدات لە سەرجەم سەکۆکان و ڕێژەی 94000 کوشتنی تۆمارکردووە لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی K/Dـیەکەی لە ئێستادا 11.11ـیە.

نینجا پاش بەدەستهێنانی بۆ 5000 بردنەوە سوپاسی گەشەپێدەری یاری فۆرتنایتی کرد کە ئەویش کۆمپانیای Epic Gamesـە، هەروەها نینجا تەواوی ڤیدیۆی ئەو یاریەی تێیدا توانی ئەم ڕێژەیە تۆماربکات لە کەناڵی یوتیوبەکەی بەرزکردووەتەوە و تۆش دەتوانیت لەو بەستەرەی خوارەوە بینەری ببیت.

تۆش هەتاوەکو ئێستا چەند بردنەوەت لە یاری فۆرتنایتدا تۆمار کردووە؟ لە لێدوان ڕێژەکەمان پێ بڵێ.

تاگەکان Fortnite Ninja
بۆچونی تۆ