چۆنییەتی

چۆن Task Manager لە کۆمپیوتەرەکانی ماک دەکەیتەوە؟

سیستەمی Mac کە بە MacOs ناسراوە، تایبەتمەندییەکی هەیە کە نزیکە لە سیستەمی ویندۆزەوە ئەویش بەڕێوەبەرایەتی چالاکییەکانە یان Task Manger. بە هۆی ئەم بەڕێوەبەرایەتییەوە تەواوی چالاکییەکانی کۆمپیوتەرەکەت دەبینیت، کە تەواوی زانیارییەکانی بەکارهێنانی ڕام و پڕۆسێسەر و نەرمەکاڵا و خزمەتگوزارییە کراوەکانی تێدایە.

MacOs هاوشێوەی ویندۆوز ئەم بەڕێوەبەرایەتییەی هەیە بە ناوی Acitivity Monitor. ئەگەر بەکارهێنەرێکی تازەی ماکیت ئەوا دەکرێت نەتزانیبێت بەڕێوەبەرایەتی چالاکییەکان بکەیتەوە، بە چەند هەنگاوێکی سادە بیکەوە.

Image result for activity monitor mac

ماک سیستەمی گەڕانی Spotlightـی هەیە کە بەهۆیەوە دەتوانیت ئەپ و ڕێکخستنەکان بدۆزیتەوە. بۆ بەکارهێنانی، کرتە لە Cmd+Space بکە. فۆڕمێکی گەڕان دەبینیت و لەوێوە بنوسە Activity Monitor. لەسەر تەختەکلیلەکەت ڕیتێرن بکە و دەکرێتەوە.

وەک لە لیستەکەی سەرەوەدا دیارە، زانیارییەکانی ڕام – Memory و پڕۆسێسەر و Energy و Network دیارن، کە هاوشێوەی بەڕێوەبەرایەتی Task Managerـی ویندۆوزە. لەوێوە دەتوانیت چالاکی یان نەرمەکاڵا کراوەکان دابخەیت و بوەستێنیت.

ڕێگەیەکی ئاسانتر بۆ کردنەوەی Activity Monitor ئەوەیە لە Docـی ماکەکەت هەڵیبگریت. دۆک ئەو شوێنەیە کە ئەپە دڵخوازەکانی تۆی تێدایە. دوای ئەوەی Activity Monitorـت دۆزیەوە دووگمەی کلیکی ڕاست لەسەر ئایکۆنەکەی بکە، چەند هەڵبژاردەیەک دەبینیت و تۆ Keep in Doc ىکە، ئیتر دەچێتە دۆکەوە و لەوێوە بە خێرایی بیکەرەوە.

31 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498