زمانە بیانیەکان
13, کانوونی دووەم 2013
فه‌رهه‌نگی فرمانە نائاساییه‌كانی زمانی ئینگلیزی بە مانای کوردییەوە بۆ كۆمپیوته‌ر دابگرە

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌م پێكهاتووه له فه‌رهه‌نگێك، كه تایبه‌ته به (Irregular Verbs) فرمانه نائاساییه‌كانی زمانی ئینگلیزی. به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراوه ، كه به‌كارهێنه‌ر ماندوو ناكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی وشه‌كان، كاتێك تۆ له‌به‌شی گه‌ڕان(search) ده‌نوسیت (go) له ئه‌وا پێتده‌ڵێت كه (go) چاوگه و ڕابردوو و ڕانهبردووهكان و به‌رده‌وام و (-s form)کەیت پێده‌ڵێت، یان ئه‌گه‌ر تۆ له‌به‌شی گه‌ڕان(search) بنویست (went) ديسان ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ت نیشانده‌دات. وه مانایهكهشت به كوردی و عه‌ره‌بی دەداتێ.
لەم لینکەوە فەرهەنگەکە دابگرن:

وێنەیەک لە ڕووکار‌ی فەرهەنگەکە:

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌م ماوه‌ی مانگێكی خایاند تا ته‌واو بوو، هیوادارم سودبه‌خشبێت بۆهه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كه زمانی ئینگلیزیان خۆشده‌وێت. وه به‌ڵێنیش به به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م پڕۆگرامه ئه‌ده‌م كه له‌داهاتوودا زیاتر گه‌شه‌ی پێبده‌م . وه زۆر سوپاس بۆ كارزان كه‌مال كه یارمه‌تی زۆریدام.
تێبینی:
1- پڕۆگرامه‌كه به‌شێوه‌ی پۆرته‌بڵه(Portable) واته پێویستی به (install)كردن نیه، له‌هه‌ر شوێنێكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا هه‌بێت كارده‌كات.
2- ئەگەر فەرهەنگەکە کێشەی پیشاندانی فۆنتی هەبوو ئەوا لە بوخچەی داگرتنی فەرهەنگەکە فۆڵدەرێک هەیە بەناوی (گرنگە بیخوێنەرەوە) و لەناو فۆڵدەرەکە بە وێنە و هەنگاوبە هەنگاو چۆنییەتی چاککردنی فۆنتەکە باسکراوە.
سەروەر شوان
فێرخوازی زمانی ئینگلیزیە له‌زانكۆی جیهان و بەشێوەیەکی گشتی لەگەڵ تەکنەلۆژیای زانیارییەکان تێکەڵە و گرنگی بە بەرەوپێش بردنی تەکنەلۆژیادەدات لە کوردستان.
بەڕێزم گەر بکرێت لینکی دابەزاندنەکەی نوێ بکەنەوە !
إن شا‌ء الله
agar bkret linkakae nwe bkana tkaea
tkaea linkaka nwebkanawa