فلاش و ماڵتیمیدیا
12, تشرینی دووه‌م 2011
شیكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی Multimedia Builder – وانەی دووەم
به‌رنامه
ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر وه‌كو هه‌موو به‌رنامه‌كانی تر خزمه‌تێكی زۆری پێشكه‌ش كردووین له‌بواری ئۆتۆڕه‌ن ، ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌هۆی ئاسانكاری به‌كارهێنانی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه سوودێكی زۆری هه‌یه وای كردووه كه مرۆڤ خولیای فێربوونی بێت ، منیش له‌لایه‌ن خۆمه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی پێم بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و جوان شیكردنه‌وه‌ی ووردی ئه‌م به‌رنامه‌یه پێشكه‌ش به ئێوه ده‌كه‌م ، لە وانەی یەکەمدا باسی چۆنیه‌تی دابه‌زاندن و ئه‌كتیڤ كردنی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر و ناساندنی ڕووكاری به‌رنامه‌كه‌م کرد بۆتان ئەمجارەش لەوانەی دووەمدا باسی شیكردنه‌وه‌ی لیسته‌كان دەکەم بۆ ئێوەی خۆشەویست.
شیكردنه‌وه‌ی لیسته‌كان:
1- لیستی File
لیستی File كه یه‌كێكه له‌به‌شه هه‌ره‌گرنگه‌كانی( Menu Bar)ی به‌رنامه‌ی Multimedia Builder كه پێكهاتووه‌كانی به‌شێوه‌ی وێنه‌یه‌ك شی ده‌كه‌ینه‌وه.
پێكهاته‌كانی لیستی File :
1- New به‌كاردێت بۆ كردنه‌وه‌ی په‌ڕێكی نوێ.
2- New Form template به‌كاردێت بۆ كردنه‌وه‌ی فۆڕمه ئاماده‌كراوه‌كان .
3- Open به‌كاردێت بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و فایلانه‌ی كه پاراستوومانه .
4- Close به‌كاردێت بۆ داخستنی په‌ڕی كراوه .
5- Save به‌كاردێت بۆ پاراستنی گشت پهڕهكان .
6- Save as به‌كاردێت بۆ پاراستنی گشت پهڕهكان به‌ناوێكی تر .
7- Compress & Export به‌كاردێت بۆ دانانی ژماره‌ی نهێنی بۆ فایله‌كه‌مان .
8- Compile به‌كاردێت بۆ پاراستنی فایله‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ واتا دوای ته‌واوبوون به‌م جۆره ده‌یپارێزین.
9- Import objects به‌كاردێت بۆ كردنه‌وه‌ی ئۆبجێكته پارێزراوه‌كان .
10- Export objects به‌كاردێت بۆ پاراستنی ئۆبجێكت .
11- Import page به‌كاردێت بۆ كردنه‌وه‌ی یه‌ك په‌ڕی پارێزراو .
12- Export page به‌كاردێت بۆ پاراستنی یه‌ك په‌ڕ .
13- Print به‌كاردێت بۆ چاپكردنی پهڕهكان .
14- Print preview به‌كاردێت بۆ سه‌یركردنی په‌ڕ پێش چاپكردنی .
15- Print setup به‌كاردێت بۆ ئاماده‌كردنی پرێنت .
16- ئه‌م به‌شه ئه‌و فایلانه‌ن كه دواجار كردوماننهوه .
17- Exit به‌كاردێت بۆ داخستنی به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر .
بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بڕوانه وێنه‌ی ژماره (3)…

له‌م لیسته‌دا ده‌توانیت گۆڕانكاری له بهشهكانتدا بكه‌یت.
پێكهاته‌كانی لیستی Edit :
1- Undo به‌كاردێت بۆ گه‌ڕانه‌وه یاخود په‌شیمان بوونه‌وه.
2- Redo به‌كاردێت بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه واتا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كه‌م .
3- Copy به‌كاردێت بۆ له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌رجۆرێك بێت له فایله‌كان .
4- Incremental Copy به‌كاردێت بۆ پێنج له‌به‌رگرتنه‌وه له یه‌ك كاتدا .
5- Paste به‌كاردێت بۆ دانه‌وه‌ی به‌شی له‌به‌رگیراوه.
6- Paste bitmap به‌كاردێت بۆ دانه‌وه‌ی وێنه .
7- Delete به‌كاردێت بۆ سڕینه‌وه‌ی به‌شی ده‌ست نیشانكراو .
8- Hide/Show به‌كاردێت بۆ شاردنه‌وه و ده‌رخستنی به‌شی ده‌ست نیشانكراو .
9- Clone graphics به‌كاردێت بۆ گۆڕینی وێنه بۆ جۆری Clone بۆ ئاسانكاری كاتی به‌ستنه‌وه‌ی.
10- Select all به‌كاردێت بۆ ده‌ست نیشانكردنی گشت به‌شه‌كان .
11- Snap to grid به‌كاردێت بۆ ده‌رخستنی خاڵی ئاسانكاری له‌سه‌ر پهڕهكان.
12- Edit grid به‌كاردێت بۆ زیاد و كه‌م كردنی خاڵی ئاسانكاری سه‌ر پهڕهكان.
13- Snap to guides به‌كاردێت بۆ دانانی هێڵی ئاسانكاری له‌سه‌ر پهڕهكان .
14- Edit guides به‌كاردێت بۆ دیاریكردنی هێڵی ئاسانكاری له‌سه‌ر پهڕهكان .
بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بڕوانه وێنه‌ی ژماره (4)…

سۆران علی
ئه‌ندازیار و گرافیك دیزاینه‌رم، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم و به‌تایبه‌تیش ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و مایكرۆسۆفت و سیسته‌مه‌كانی ویندۆز و Mac OS و iOS
به ريزم برسياريكم هه يه نوكى ماوس جؤن بگؤرم بؤ شيوهيه كى تر له به رنامه ى مولتى ميديا بلدر