گووگڵ 1, كانونی دووه‌م 2019

پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی بە کۆمەڵ و باری ڕووناکی کەم (Low light mode) بۆ Google Duo زیاد دەکرێت

لە دوای ئەوەی ئەپڵ لە ساڵی ڕابردوودا پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی بە کۆمەڵی بۆ خزمەتگوزاری FaceTime زیاد کرد، گووگڵیش سەرقاڵی زیاد کردنی پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی بەکۆمەڵە بۆ خزمەتگوزاری Google Duo. زیادکردنی تایبەتمەندییەکە بۆ Google Duo لە لایەن گووگڵەوە بۆ مانگی ٣ ـی ساڵی ڕابردوو دەگەڕێتەوە کە لە هەندێک کۆدی ئەپەکەدا کۆدی پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی بەکۆمەڵ دۆزرانەوە، چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی نێو ئەپەکە بەدەر کەوتن کە دەری دەخات زیاد کردنی تایبەتمەندییەکە بۆ ئەپەکە لە قۆناغی تەواو بووندایە و بەمنزیکانە بۆ بەکارهێنەران بەردەست دەکرێت.

بە پێی سەرچاوەیەک پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی بە کۆمەڵ لە Google Duo ـدا تاوەکو ٧ کەس لەخۆ دەگرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە FaceTime ـی ئەپڵدا پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی بە کۆمەڵ تاوەکو ٣٢ کەس لە یەک کاتدا لە خۆ دەگرێت. 

لە کاتێکدا دەتوانرێت پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی بە کۆمەڵ ئەنجام بدرێت، کە کۆمەڵە(گرووپ)ـێک درووست بکرێت و لە پاشان پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی بە کۆمەڵ لەگەڵ ئەندامە زیادکراوەکانی کۆمەڵەکەدا ئەنجام بدرێت. بەڵام وا دەرناکەوێت لە کاتی ئەنجامدانی پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی بە کۆمەڵدا بتوانرێت کەسانی دیکە زیاد بکرێت.

باری ڕووناکی کەم (Low light mode)ـیش یەکێک دەبێت لەو تایبەتمەندییە نوێیانەی ئەپەکە کە بەمنزیکانە زیاد دەکرێت، دەتوانرێت سوود لە تایبەتمەندییەکە وەربگیرێت کاتێک لە ژوورێکی تاریکدا بیت و ئەو هاوڕێیانەی کە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکەی لەگەڵدا ئەنجام دەدەیت بتوانن باشتر بتبینن. ڕوون نییە شوێنی کارپێکردنی باری ڕووناکی کەم دەکەوێتە کوێوە، بەڵام ڕەنگە بکەوێتە بەشی ڕێکخستنەکانی ئەپەکەوە.

ڕێکەوتی زیادکردنی دوو تایبەتمەندییەکە و ئەو سەکۆیانەی بۆیان زیاد دەکرێت تاوەکو ئێستا نادیارە، بەڵام چاوەڕوان ناکرێت زۆر بخایەنێت و ڕەنگە لە سەرەتادا تەنها بۆ ئەندرۆید زیاد بکرێت.

داگرتن بۆ ئەندرۆید. | داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس.

 

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ