گەرمترین 2, كانونی دووه‌م 2019

چەند وێنەیەکی Moto Z4 Play دزەیان پێکرا

لە دوای ئەوەی کۆمپانیای مۆتۆرۆلا لە ناوەڕاستەکانی ساڵی ڕابردوودا مۆبایلی ئاست مامناوەندی Moto Z3 Play ـی نمایشکرد، کۆمپانیاکە دەیەوێت بە نەوەیەکی نوێ درێژە بە زنجیرەی Z Play بدات. پێگەی CompareRaja چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی نەوە نوێیەکەی Z Play ـی بڵاوکردەوە کە دیزاینی مۆبایلەکە بەدیار دەخات.

لە وێنە دزەپێکراوەکاندا دەردەکەوێت کە مۆبایلەکە خاوەن یەک کامێرایە لە ڕووی دواوەیدا، هەروەها خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی ٦.٢ ئینج و نۆچی دڵۆپەیی لەسەر ڕوونماکەیدایە بوونی هەیە کە کامێرای سێڵفی تێدا جێگیر کراوە. هەستەوەری پەنجەمۆر لە ڕووی پشتەوەیدا دەرناکەوێت ئەمەش دوو ئەگەر درووست دەکات؛ ڕەنگە هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر ڕوونماکەی دابنرێت یاخود خاوەن ناسێنەرەوەی دەمووچاو دەبێت. مۆبایلەکە خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 8150 SoC دەبێت و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی (5G) دەکات. دەربارەی دەرچەیەکانی، دەرچەی بارگاویکردنی لە جۆری USB-C دەبێت و خاوەن دەرچەیەکی بیستۆک دەبێت بە قەبارەی ٣.٥ میلیمەتر.

بەداخەوە تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵێکی دزەپێکراو لەسەر ڕەقەکاڵایەکان و نرخ و ڕێکەوتی بەردەستبوونی مۆبایلەکە بوونی نییە، لەگەڵ بوونی هەر هەواڵێکی دیکەدا دەربارەی مۆبایلەکە دەیخەینە بەردەستتان.

ڤیدیۆی ٣٦٠ پلەیی لەسەر دیزاینی مۆبایلە نوێیەکەی مۆتۆرۆلا:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ