ئای ئۆ ئێس
3, كانونی دووهم 2019
چۆنیەتی لابردنی ئەپە پێشنیار کراوەکان و دواین کراوەکان لە دۆکی ئایپاد

لە دوای ڕاگەیاندنی وەشانی iOS 11 ـەوە لە لایەن ئەپڵەوە، گۆڕانکاری لە دیزاینی دۆکی ئایپاددا کرا و هاوشێوەی ئایفۆن ئێکس و نوێتری لێ کرا، لەگەڵ ئەوەشدا لە دۆکە نوێیەکەی ئایپاددا هاوشانی ئەپە چەسپاوەکان دواین ئەپە کراوەکان و ئەپی پێشنیار کراو نیشان دەدات. لەم بابەتەدا بە کەمترین هەنگاو ڕوونی دەکەینەوە کە چۆن وابکرێت دۆکی ئایپاد تەنها ئەپە چەسپاوەکان نیشان بدات.
هەنگاوەکانی لابردنی ئەپە پێشنیار کراوەکان و دواین کراوەکان:
- هەنگاوی یەکەم: کردنەوەی ئەپی Settings
- هەنگاوی دووەم: کردنەوەی بەشی General
- هەنگاوی سێیەم: کردنەوەی بەشی Multitasking & Dock

- هەنگاوی چوارەم: کوژاندنەوەی دوگمەی Show Suggested and Recent Apps

جیاوازییەکان:

ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.