ئینتەرنێت 15, كانونی دووه‌م 2013

فەیسبووک ماتۆڕی گەڕانی کۆمەڵایەتی بەناوی “Graph Search” زیادەکات.

تەنها کاتژمێرێک لەمەوبەر لە ڕووداوێکی ڕاستەوخۆ و لە کۆنگرەیەکی تایبەتیدا سەرۆکی جێبەجێکاری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک مارک زووکەر بێرگ پەردەی لەسەر ماتۆڕی گەڕانی کۆمەڵایەتی بەناوی “Graph Search” بۆ فەیسووک لادا. زووکەر بێرگ ئاماژەی بەوەدا لە ڕێگەی ئەم ماتۆڕی گەرانە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەتوانن تەواوی ئەو شتانەیان دەستبکەوێت کە هاوبەشیان پێکردووە و هەر لە ڕووداوەکە جیاوازی نێوان گەڕانی وێب و گەرانە تازەکەی خۆیانی بەناوی “Graph Search” کرد. شایەنی باسە ئەم ماتۆڕی گەرانە وردەکاری گەرانت دەداتی لەناو فەیسبووک بە شێوەیەک دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە بابەتە پەیوەندیدارەکانت بە هاوڕێیان و وێنە لایککراوەکان و چەندان شتی تر بدۆزیتەوە. هەروەها ڕێگەت پێدەدات بە وێنە گەران بکەیت کە لەمەیاندا لە گەرانەکەی گووگڵ دەچێـ بەڵام ئەمەیان کورتکراوەتەوە لە وێنەی هاوڕێکانت ئەمە لەکاتێکدا ڕێگەشت پێدەدرێت کە بیگۆڕیت بۆ گشتی واتە Public. ئەمانە و چەندان گەرانی تر بەم ماتۆری گەرانە دەکرێن بۆ نمونە کەش و هەوا و چێشتخانەکان و ..هتد.

زووکەر بێرگ ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمە تەنها هانگاوی سەرەتایە بۆ ئەم ماتۆڕی گەرانە و لە ئێستاشدا پەڕەیەکی تایبەتی هەیە بۆ ئەم ماتۆڕی گەرانە کە تێدا وردەکاری تەواو هەیە لەسەر ئەم ماتۆڕە. وئەمەش بۆ قسەکانی زیادکرد کە بە هاوکاریان لەگەڵ ماتۆڕی گەرانی بینگی مایکرۆسۆفت تواناکانیان پێشکەوتووتر کردون و ئەم زیادکردنەشیان زیاتر لە هەوڵی ساڵێکیانە و بە شێوەیەکی گەرم و گووڕ تەواوی ساڵ دەستەی پێشکەوتوو کاریان لەسەر کردووە و ئێستاش ماتۆڕی گەڕانی “Graph Search” بە شێوەیەکی ئەزموونی لەم لینکەوە هەیە:

 https://www.facebook.com/graphsearch

شایەنی باسە هەر لە هەمان ڕووداو وێنەی گۆڕانکاری سەر ڕووپەڕی فەیسبووک بەرچاو کەوت بە شێوەیەک کە ئەم شریتە زەردەی سەرەوە گۆڕانکاری تێدا کراوە کە هەر سێ دووگمەی ئاگاردارکردنەوەکان و پەیامەکان وداوای هاوڕێیان هاتوونەتە لای ڕاست و لای چەپیش لۆگۆی فەیسبووک و ماتۆڕی گەرانی لێدەبێت.
[image src=”http://d35lb3dl296zwu.cloudfront.net/uploads/photo/image/9792/facebook-verge-2104.jpg” width=”600″ height=”480″ lightbox=”yes” align=”center”]

سەرچاوە The Verge + Aitnews

بۆچونی تۆ