ئامێرە هەمەجۆرەکان

بیستۆکی ناوازەی WH-1000XM2ـی کۆمپانیای سۆنی بەردەستە بە داشکاندنی 150$ لە ئەمەزۆن

ئەم بیستۆکە وایەرلێسەی کۆمپانیای سۆنی یەکێک بوو لەو ئامێرانەی زۆرترین فرۆشی هەبوو لە ڕۆژی Black Friday، بە دڵنیایەوە بیستۆکێکی ناوازەیە و بەکارهێنەرانیش لەو ڕۆژەدا چاوەڕوانی دابەزینی نرخی ئەم ئامێرەیان دەکرد کە ئەویش نرخی 350$ـە، هەر بۆیە گەر نەتتوانیوە ئەم بیستۆکە ناوازەیە بکڕیت لە Black Fridayـدا ئەوا لە ئێستادا دەتوانیت بە دەستی بهێنیت بە نرخێکی کەم، بەڵام ئەوەی لێرەدا پێویستە بیزانیت بیستۆکەکە نوێکراوەتەوە واتە پێشووتر کێشەیەکی تێدا هەبووە بەڵام چارەسەر کراوە، ئەمەش بە کێشەیەکی گەورە دانانرێت چونکە زۆرێک لە کۆمپانیاکانی وەک ئەپڵ ئامێری نوێکراوە دەفرۆشن.

تایبەتمەندیەکانی بیستۆکی WH-1000XM2:-

  • گرەنتی 90 ڕۆژ
  • پشتگیری لە تایبەتمەندی نەهێشتی ژاوەژاو دەکات
  • پشتگیری لە گوێبیستی زیرەک دەکات هەتاوەکو بە یەکسانی ژاوەژاوی دەوروبەرت نەهێڵێت
  • پشتگیری لە بەرزکردنەوە و نزمکردنەوەی دەنگ دەکات لە گوێوە واتە لەو بەشەی کە لەسەر گوێتی جێگیر دەکەیت
  • پاتریەک بە توانای بەرگەگرتن بۆ ماوەی 30 کاتژمێر لە گوێبیستبوونی مۆسیقا
  • پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات (10 خولەک بارگاوی – 70 خولەک کارکردن)

 

  • نرخی جۆرە نوێیەکە: 350$ دۆلار
  • نرخی جۆرە نوێکراوەکەی: 199$ دۆلار
  • بەستەری کڕین: Sony WH-1000XM2

تێبینی:

  • بێگومان لەوانەیە ئارەزووی ئەم بیستۆکەت کردبێت و هەوڵی کڕینی بدەیت، هەر بۆیە پێشنیاری کۆمپانیای KRDـتان بۆ دەکەین، دەتوانن لە ڕێگای کۆمپانیای KRDـیەوە بە کەمترین کات و باشترین نرخ کاڵاکانتان لە بازاڕەکانی ئەمریکا و چین بهێننەوە کوردستان، ئەوەی پێویستە لە سەرت تەنها ناردنی بەستەری کاڵاکەیە بۆ کۆمپانیای KRD هەتاوەکو نرخ و کاتی پێویست بۆ هێنانەوەی کاڵاکەت بزانیت.

پەڕەی فەرمی کۆمپانیای KRD لە فەیسبووک:-

ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای KRD:-

4 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
726