هەواڵ
4, كانونی دووهم 2019
هواوەی مۆبایلی Huawei Y5 Liteـی بە نرخی 100$ و کۆمەڵێک تایبەتمەندی ئاست مامناوەندەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای هواوەی لە ڕۆژی ڕابردوودا بە فەرمی مۆبایلی Huawei Y5 Liteـی ڕاگەیاند، مۆبایلەکە وەک ئاشکرایە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی تا ڕادەیەک ئاست مامناوەندە بە شێوەیەک خاوەنی یەک کامێرایە لە بەشی پێشەوە لەگەڵ کامێرایەک لە بەشی پشتەوە و کاردەکات بە سیستمی ئەندرۆید گۆ، سەرەڕای ئەمانەش مۆبایلەکە خاوەنی هیچ هەستەوەرێکی پاراستن نییە وەک هەستەوەری پەنجەمۆر لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی پاتریەکە بە توانستی 3020 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێراش ناکات، بەڵام مۆبایلەکە نرخێکی کەمی هەیە ئەویش تەنها 100$ دۆلارە.
گرنگترین تایبەتەندیەکانی:
- ڕوونما: لە جۆری LCD و بە قەبارەی 5.45 ئینج و بە ڕوونی +HD و بە دووری 18:9
- پڕۆسێسەر: چوار ناوکی لە جۆری Mediatek MT6739
- کامێرای پێشەوە: 5 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ گۆ 8.1 Oreo Go بە ڕووکاری EMUI 8.0
- توانستی پاتری: 3020 ملی ئەمپێر
- ڕام: 1 گێگابایت
- بیرگە: 16 گێگابایت و دەتوانرێت زیادبکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە هەتاوەکو 256 گێگابایت
- ڕەنگ: ڕەش و شین
- نرخ: 100$ دۆلار
- بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە

سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.