10
ئۆپۆ 4, كانونی دووه‌م 2019

کۆمپانیای Realme سەرکەوتوو بووە لە فرۆشتنی 4 ملیۆن یەکە لە مۆبایلەکانی

مۆبایلی Realme 1 لە مانگی پێنجەمی ساڵی 2018ـدا ڕاگەیەنرا بەمەش بووە یەکەم مۆبایلی ئەم کۆمپانیایە، شایەنی باسە Realme یەکێکە لە نیشانە بازرگانیەکانی کۆمپانیای ئۆپۆ و توانیویەتی لە ماوەی ڕابردوودا جێگای خۆی بکاتەوە لە دڵی بەکارهێنەراندا و وا دیارە خێرایە لە گەشەکردندا بە شێوەیەک توانیویەتی تەنها لە ماوەی 7 مانگی ڕابردوودا 4 ملیۆن یەکە لە مۆبایلەکانی بفرۆشێت، شایەنی باسە Realme لەگەڵ ڕۆشتنی بۆ نێو هەر بازاڕێک توانیویەتی سەرکەوتن تۆمار بکات بە شێوەیەک توانیویەتی فرۆشی سامسۆنگ و شاومی تێبپەڕێنێت لە ڕۆژی سەڵتەکاندا.

هەروەها هەمان کاری تۆمارکرد لە ئیندەنۆسیا لەسەر کۆگای Lazada کە خاوەنی چەندین لقە لە سەرجەم دەوڵەکاتی ئاسیادا، جێگای ئاماژەشە بۆنەکانی ساڵ لەگەڵ نرخی گونجاوی مۆبایلەکانی کۆمپانیای Realme هۆکارێکی سەرەکی بە دەستهێنانی ئەم دەستکەوتە بووە ئەویش فرۆشتنیەتی بۆ 4 ملیۆن یەکە لە مۆبایلەکانی، هەروەها لە وێنە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە ئایا “ئامادەیت بۆ ئاهەنگەکە؟” ئەمەش لەوانەیە ئاماژەیەک بێت بۆ مۆبایلێکی نوێ، پێشبینی دەکرێت Realme A1 بێت وەک جێگرەوەیەک بۆ یەکێک لە مۆبایلەکانی Realme C1 یان Realme U1.

تاگەکان Realme
بۆچونی تۆ