ئەپ و نەرمەکاڵا

10 باشترین ئەپەکان بۆ ئامێری Apple Watch

کاتژمێری زیرەکی ئەپڵ Apple Watch ئامێرێکی نەناسراو نییە لە نێو خەڵکیدا، ژمارەیەکی زۆر بەکارهێنەری هەیە و ژمارەی بەکارهێنەرانی بە بەردەوامی ڕوو لە زیاد بوون دەکات. کەی ئای تی ئێن ١٠ باشترین ئەپەکانی تایبەت بە ئامێرەکانتان پێ دەناسێنێت.

  • iTranslate

ئەم ئەپە توانای هەیە قسەکانت بۆ وەربگڕێتە سەر ١٠٠ زمانی جیهانی.Best Apple Watch apps: iTranslate

خۆڕایی. (داگرتن)


  • 1Password

ئەو تێپەڕە وشانەی کە لە ئەپی 1Password ـدا لەسەر سەکۆیەکانی تردا پاشەکەوتت کردوون، دەتوانیت لە نێو ئامێری Apple Watch ـەکەت تێپەڕە وشەکان ببینیتەوە. Best Apple Watch apps: 1Password

خۆڕایی. (داگرتن)


  • Calcbot

بەداخەوە ئەپڵ ئەپی بژمێری بۆ سەکۆی Apple Watch درووست نەکردووە، بەڵام جێگای نیگەرانی نییە و دەتوانیت لەگەڵ ئەپی Calcbot ـدا ژمارەکانت بژمێریت. Best Apple Watch apps: Calcbot

خۆڕایی. (داگرتن)


  • CARROT Weather

یەکێک لە باشترین ئەپەکانی تایبەت بە کەشوهەوایە، بە جوانترین دیزاین و باشترین ڕوونکردنەوە کەشوهەوای ناوچەکەت نیشان دەدات. Best Apple Watch apps: CARROT Weather

نرخی ٤.٩٩$. (داگرتن)


  • Shazam

ئەگەر دەتەوێت ناوی ئەو میوزیک یاخود گۆرانییە بزانیت کە گوێی لێ دەگریت، ئەم ئەپە لە ڕێگای گوێگرتنی لێی لە ماوەی چەند چرکەیەک ناوەکەیت پێ دەڵێت!Best Apple Watch apps: Shazam

خۆڕایی. (داگرتن)


  • ++Sleep

کاتی خەوتنت بە بیر دەهێنێتەوە، هەروەها پێت نیشان دەدات ماوەی چەندە خەوتوویت و ئاماری خەوتنت دەخاتە بەردەست. 

خۆڕایی. (داگرتن)


  • Strava

تایبەت بە وەرزشوانان، ماوە و خێرایی و لێدانی دڵت نیشان دەدات لە کاتی وەرزش کردندا.Best Apple Watch apps: Strava

خۆڕایی. (داگرتن)


  • Chirp

ئەپی نافەرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ڕێگەت پێ دەدات سەیری دواین جریوەکانی تۆڕەکە بکەیت و سەردانی هەژمارەکان بکەیت و ئاگاداری دواین ئاگادارکەرەوە هاتووەکانی هەژماری تویتەرەکەت ببیت.

خۆڕایی. (داگرتن)


  • IFTTT

ڕێگەت پێ دەدات پەیوەستی تۆڕەکانی وەکو؛ تویتەر، ئینستەگرام، جیمەیڵ و چەندانی دیکە ببیت. Best Apple Watch apps: IFTTT

خۆڕایی. (داگرتن)


  • Evernote

دەتوانیت گشت تێبینییە نووسراوەکانی ناو تۆڕەکە ببینیت و تێبینی نوێ لە ئامێری Apple Watch ـەکەت زیاد بکەیت.Best Apple Watch apps: Evernote

خۆڕایی. (داگرتن)

 

4 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
840