سۆنی
4, کانوونی دووەم 2019
سۆنی له کۆنگرەی E3 2019 به‌شداری نەکات Xbox چی ده‌كات؟
وه‌ک زۆربه‌تان ده‌زانن كه كۆنفڕانسی ساڵانەی E3 چی تێدا ده‌گوزه‌رێت و چی یاری نوێ هه‌یه له‌گه‌ڵ ئامێری كۆنسڵی نوێ له‌م كۆنفڕانسه‌دا نمایش دەکرێت. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای سۆنی ڕایگه‌یاند كه له كۆنفرانسی ساڵانه‌ی E3 بۆ ساڵی ٢٠١٩ به‌شداری ناكات. هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندوەته‌وه ده‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر و چالاكتر وه به یاری زیاتره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆنفرانسی ساڵی ٢٠٢٠، به‌ڵام له چه‌ند هه‌واڵێكدا سەرکۆی كۆمپانیای سۆنی (كێنیچرۆ یۆشیدا) ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه بۆ ساڵی ٢٠١٩ یان ٢٠٢٠ كۆنسڵی نوێی پله‌یسته‌یشن (پله‌یسته‌یشن ٥) ڕابگەیەنن.
- ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی سۆنی كه دوای ٢٤ ساڵ به به‌رده‌وامی به‌شداریان ده‌كرد به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ داوای لێبوردنیان له گه‌یمه‌ران و گه‌شه‌پێده‌رانی پله‌یسته‌یشن كرد كه بۆ ئه‌مساڵ به‌شدار نابن.
دوای ئه‌م هه‌واڵه، خاوه‌نی به‌شی یاری ئێكس بۆكس (فیڵ سپێنسه‌ر) له كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له جریوه‌یه‌كدا له تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بۆ E3 2019 به شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز له ساڵانی پێشوو دێنه ناو كۆنفرانسه‌كه و داهێنانی تازه‌یان كردووه. به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه كه ئایا كۆنسۆڵی تازه له كۆنفرانسه‌كه‌دا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن یان نا، چونكه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بۆته‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆنسڵی نوێ بناسێنن و له كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێبكه‌ن.
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئێكس بۆكس ئه‌وه‌یه كه تەختەکلیل و ماوس بۆ سەکۆکەی خۆیان بهێنن ئه‌ویش به ڕێكه‌وتنێک له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڕه‌یزه‌ر تایبه‌ت به تەختەکلیل و ماوسی یاریکردن دروست بكه‌ن كه چه‌ند جارێک له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ئاشکرایان کردووە. وه ئێستا له بازاڕی مایكرۆسۆفت بۆ فرۆشتن دانراوە و ده‌توانن پێش کاتی بەردەستکردن داوای بكه‌ن. به‌ڵام ئاماژه به‌وه نه‌كراوه بۆ چه‌ند یاری تەختەکلیل و ماوس یاری پێ ده‌كرێت. بێگومان له كۆنفرانسی ئه‌مساڵدا ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێت.
ئه‌مه ئه‌وه پێشان ده‌دات كۆمپانیای مایكرۆسۆفت کۆنگرەی ئەمساڵی E3 بە هەلێکی زۆر باش دەزانێت تا هەموو چالاکی و پڕۆژەکانیان دیار بخەن و یاریکەران سەرسام بکەن و تەواوی هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ.