هەواڵ
20, کانوونی دووەم 2013
مایکرۆسۆفت لە سەرەتایی مانگی داهاتوو نرخی ویندۆز ٨ بەرزدەکاتەوە.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکایی تایبەتمەند لە بواری پرۆگرامدارێژیدا، دوێنێ ڕایگەیاند کە لەسەرەتای مانگی داهاتووە وە نرخی ونیدۆز هەشتی وەشانی professional دەبێتە ١٩٩.٩٩$ دۆلار. کۆمپانیا لەسەر بڵۆگی تایبەتی ویندۆز هەشت ئاماژە بەوەدەکات کە ویندۆز هەشت پێشوازێکی گەرم و گووڕی لێکراوە هەر لەسەرەتای وەشاندنییەوەە تاکو ئێستا. ئەم بڕە پارەیەی کە وەکو ئۆفەرێکی تایبەتی دانراوبوو لە کۆتای ئەم مانگە کۆتایی دێت و سەرەتای مانگی داهاتوو نرخی خۆی لەسەر دادەنرێت.
بەگوێرەی مایکرۆسۆفت نرخەکان بۆ وەشانی professional کە بە ویندۆز ٨ پرۆ ناسراوە ١٩٩.٩٩$ دۆلار دەبێێت و لەسەر کۆگای خۆیان دەستدەکەوێت سەبارەت بە ویندۆز ٨ بێ پاشگری professional نرخەکەی ١١٩,٩٩$ دۆلار دەبێت بۆ بەرزکردنەوەیشی بۆ professional ئەوە بە ٩٩$ دەبێت. لەکاتێکیش کە بەکارهێنەران پێویستیان بە وینۆز ٨ میدیا سێنتەربوو ئەوە پێویستە ٩.٩٩ دۆلار بدەن.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە لە ئێستا دا و هەتا ئەم چرکە ساتە مایکرۆسۆفت ویندۆز ٨ بە ٦٩.٩٩ $ دەفرۆشێت و تۆش گەر ئارەزوو دەکەیت لە دەستی نەدەیت پەلە بکە و بەم نرخە کەمە دەستی بخە.
شایەنی باسە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە ٩ی ئەم مانگە بوو ڕایگەیاند کە تا ئەم کاتە ٦٠ ملۆن کۆپی لە وێندۆز ٨ فرۆشتووە لە ساتی ڕاگەیاندنییەوە کە ٢٦ی تشرینی یەکەم بوو.
سەرچاوە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!