ئەندرۆید

بە وێنە: بەراوردکردنی ئەندرۆید 8 و ئەندرۆید 9 لەسەر مۆبایلەکانی سامسۆنگ

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەوەی ڕوونکردەوە کە ڕووکاری One UIـی نوێ بۆ ئاسانتر کردنی مامەڵەیە لە مۆبایلەوە بە شێوەیەک زانیاریە گرنگەکان شێوازێکی ڕوون و دیاریان هەیە بۆ بەکارهێنەر و لە هەندێک شوێنیشدا دەتوانرێت مامەڵە لەگەڵ ئەو پێکهاتانە بکرێت لە ڕێگای بەکارهێنانی تەنها دەستێکت، لە ئەنجامیشدا ڕووکاری ئەندرۆید پای 9ـی ڕووکاری One UI ڕووکار بە شێوەیەکی گشتی لەگەڵ ڕووکاری ئەو ئەپانەی لە لایەن سامسۆنگەوە گەشەپێدراون گۆڕانکاری دیاریان تێدا کراوە، هەر بۆیە لەگەڵ ڕەوانەکردنی نوێکاریەکە بۆ مۆبایلەکانی گالەکسی S9+/S9 و گالەکسی Note 9 لە ماوەی ئەم ڕۆژانە، بە پێویستمان زانی ئێمەش گۆڕانکاری و جیاوازیەکانی ئەندرۆید 9 و ئەندرۆید 8 لە مۆبایلەکانی سامسۆنگدا بخەینە ڕوو بۆ ئێوەی خوێنەر.

لە ڕووکارەکەدا نوێکاری ئەنجامدراوە لە ڕووکاری ئایکۆنی ئەپەکان لەگەڵ شریتی هەڵبژاردە و دوگمەکانی کردنەوە و داخستنەوەی ئەپەکان گوێزراونەتەوە بۆ بەشی ناوەڕاست و خوارەوەی مۆبایلەکە و گۆڕانکاری تێدا ئەنجامدراوە، وە ڕێکخستنەکانی مۆبایلەکە زیاتر ڕێککراون هەروەها جیاکراونەتەوە بە پێی کۆمەڵی پەیوەندیدار بە یەکدیەوە و پەنجەرەکانیش شێوەیان گۆڕدراوە بۆ بازنەیی هەتاوەکو گونجاو بێت لەگەڵ ڕوونما چەماوەکانی سامسۆنگ.

دیزاینی نوێ بۆ ئایکۆنی ئەپەکان و دوگمەکانی گەڕانەوە و داخستن.

دیزاینی نوێی ئەپی ژمێرەر (Calculator).

دیزاینی نوێی بەشی پشنەری هەستەوەری پەنجەمۆر.

لیستی کراوەکانی پێشوو لە شێوازی ئاسۆییەوە گۆڕدراوە بۆ ستونی.

پەنجەرەی ناردنی نامەی نوێ.

هاتنە خوارەوەی چەند بەشێکی ئەپی پەیوەندیەکان.

بەشەکانی نێو ئەپی کاتژمێر گوێزراونەتەوە بۆ خوارەوە.

دیزاینی نوێی ئەپی بەڕێوەبردنی ئامێر.

دیزاینی نوێی لیستی Smart Select.

دیزاینی پیشاندانی زانیاریەکانی مۆبایلەکەت.

گالەری وێنەکان زیاتر ڕێککراوە و بەشەکانی نێو ئەپەکەش گوێزراونەتەوە بۆ خوارەوە.

ئەپی کاتژمێر زیاتر ڕێککراوە بە هۆی گوێزرانەوەی بەشەکانی نێو ئەپەکە بۆ خوارەوە لەگەڵ گەورەکردنی قەبارەی ژمارەکان.

ڕۆشتن لە بەشێکەوە بۆ بەشێکی دیکە زیاتر ئاسان کراوە لە ئەپی کامێرا.

ڕووکاری Blue Light Filter گۆڕانکاری تێدا کراوە هەتاوەکو ئاسانتر بێت بۆ مامەڵە کردن بە یەک دەست.

لێوارە بازنەییەکان لێرەدا بە شێوەیەکی ڕوون دەردەکەوێت.

پۆلێنکردنی ئەو پێکهاتانەی پەیوەندیدارن بە یەکترەوە لە یەک شوێندا لە ئەپی ڕێکخستنەکان.

شریتی ڕێکخستنی خێرا لە کاتی ڕاکێشانی بۆ خوارەوە تێبینی هاتنە خوارەوەیان دەکەیت ئەمەش بۆ ئاسانکردنی مامەڵەیە لە ڕێگای یەک دەستەوە.

 

پێکهاتەی نێو ئەپی فایلەکانم ڕەنگی زیاتری پێ بەخشراوە و لە یەکتریش جیاکراوەتەوە هەتاوەکو جوانی دیزاینەکە دیارتر بێت.

شێوازەکانی شریتی گەڕانەوە و داخستنی ئەپەکان زیاتر ڕوونکراوەتەوە لە لای بەکارهێنەر سادەتر کراوە.

تێبینی:

  • وێنەکانی لای ڕاست تایبەتن بە ئەندرۆید 9 و وێنەکانی لای چەپیش تایبەتن بە ئەندرۆید 8.

5 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
531