ئامێرە هەمەجۆرەکان

5 باشترین بیستۆکی وایەرلێس بۆ مۆبایلە زیرەکەکان

لەگەڵ دەست بەرداربوونی کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایل بۆ دەرچەی بیستۆک، بەکارهێنەران ڕوویان کردە بیستۆکە وایەرلێسەکان هەتاوەکو گوێبستی مۆسیقا یان کارەکانی ڕۆژانەیان پێ بەڕێبکەن و پەیوەستی بکەن لەگەڵ ئامێرەکانیان بێ بوونی هیچ وایەرێک، بە دڵنیایشەوە ئەم جۆرە بیستۆکانە ئاسانترن بۆ بەکارهێنان و مانەوە و تێکنەچوونیان بۆ ماوەیەکی زیاترە چونکە هیچ وایەرێک بوونی نییە ئەمەش بە دووریان دەکات لە پچڕانی یاخود زیانپێگەیشتن بە بیستۆکەکە، هەر بۆیە بە پێویستمان زانی لەم بابەتەدا چەند جۆرە بیستۆکێکی جیاواز بخەینە بەر دیدی ئێوەی خوێنەر و ئەمانەی خوارەوەش 5 لە باشترین بیستۆکە وایەرلێسەکانن.

Gear Icon X 2018

سماعات بلوتوث من شركة سامسونج الكورية

ئەم بیستۆکە جۆری دووەکی بستۆکە وایەرلێسەکانی کۆمپانیای سامسۆنگە و بە پێی وتەی کۆمپانیاش لەم جۆرەدا چارەسەری کۆمەڵێک کێشەی جۆری یەکەمی بیستۆکەکە کراوە و ئاستی پەیوەستبوونی باشتر کراوە و تایبەتمەندی بارگاویکەرەوەی خێرای بۆ زیاد کراوە بە شێوەیەک بە بارگاویکردنەوەی بۆ 10 خولەک دەتوانیت کاتژمێرێک لە بەکارهێنان بە دەست بهێنیت، هەروەها بیستۆکەکە بە بەراورد بە جۆری یەکەم زۆر باشتر کراوە لە ڕووی جۆرایەتی دەنگ و توانای بەرگەگرتنی پاتری کە کێشەیەکی سەرەکی بوو لە جۆری یەکەمدا.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:

  • توانای کارکردن بۆ ماوەی 7 کاتژمێری بەردەوام لە گوێبیست بوونی مۆسیقا بە یەک جار بارگاویکردنەوە
  • پشتگیری لە یاریدەدەری Bixbyـی سامسۆنگ دەکات
  • پشتگیری لە ئەپەکانی لەشجوانی و فەرمانە دەنگیەکان دەکات
  • پشتگیری لە مۆبایلەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دەکات

 

WF-1000X

کۆمپانیای سۆنی یەکێک لە باشترین بیستۆکە وایەرلێسەکانی بۆ مۆبایل بەردەستکردووە کە ئەویش WF-1000Xـە و خاوەنی قەبارەیەکی کەمە و هەڵگری چەندین تایبەتمەندی گرنگە وەک نەهێشتنی ژاوەژاوە و پەیوەندی باش و جۆرایەتی دەنگی بەرز و لە کاتی بەکارهێنانیشدا بێزارت ناکات، هەروەها دەتوانیت کۆنتڕۆڵی نزمکردنەوە و بەرزکردنەوەی دەنگ بکەیت لە ڕێگای ئەپی تایبەت بە بیستۆکەکە لە مۆبایلەکەتەوە.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:

  • پشتگیری لە نەهێشتنی ژاوەژاو دەکات
  • پشتگیری لە مۆبایلەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دەکات
  • خاوەنی تایبەتمەندی گوێگری زیرەکە و هەڵدەستێت بە گۆڕینی مۆسیقا و گونجاندنی بە پێی دەوروبەرت
  • توانای 9 کاتژمێر کارکردنی هەیە

 

  • نرخ: 178$ دۆلار
  • بەستەری کڕین: WF-1000X

Jaybird X3

کۆمپانیای جەیبێرد لەگەڵ ڕاگەیاندنی بۆ بیستۆکی وایەرلێسی Jaybird X2 بە خێرایی بڵاوبوویەوە و بووە یەکێک لە باشترین بیستۆکە وەرزشیەکان، ئەمەش بە هۆکاری بەرگەگرتنی بۆ ژینگەی سەخت و بەردەستکردنی دەنگێکی ناوازە بوو، بەڵام لە ئێستادا بیستۆکی Jaybird X3 بەردەستە و گۆڕانکاریەکی زۆری تێدا کراوە و باشتریش کراوە بە بەراورد بە جۆرەکانی پێشووی لە ڕووی جۆرایەتی دەنگ و بەرگەگرتنی پاتری و بوونی ئەپێکی تایبەت بە بیستۆکەکە بۆ مۆبایلەکان هەتاوەکو لە ڕێگایەوە کۆنتڕۆڵی بەرز و نزمی دەنگ بکرێت.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:

  • خاوەن دیزاینێکی بچووکە و لەگەڵیدا چەند پارچەیەک بوونی هەیە وا دەکات بیستۆکەکە جێگیرتر ببێت لە گوێتدا
  • گونجاوە بۆ ڕاهێنانە وەرزشیەکان و هەموو کەش و هەوایەکی سەخت
  • بە بارگاویکردنی بۆ 15 خولەک 8 کاتژمێر لە بەکارهێنانت بۆ بەردەست دەکات
  • دەتوانیت گۆڕانکاری و تایبەتکردنی دەنگی تێدا ئەنجام بدەیت

 

  • نرخ: 85.95$ دۆلار
  • بەستەری کڕین: Jaybird X3

Bose QuietControl 30

 

یەکێکە لە باشترین بیستۆکە وایەرلێسەکان و خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگە وەک نەهێشتنی ژاوەژاو هەروەها گونجاوە بۆ کاتەکانی گەشتکردن و دەنگێکی ناوازە و ڕێک بۆ بەکارهێنەر بەردەست دەکات، لەوەش گرنگتر دەتوانیت پەیوەستی دوو ئامێری جیاوازی بکەیت لە یەک کاتدا هەتاوەکو بتوانیت بە ئاسانی گۆڕانکاری بکەیت لە سەرچاوەکانی دەنگ بە نموونە لە مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەتدا، لەگەڵ ئەمانەشدا لە ئەپی تایبەت بە بیستۆکەکە و لە ڕێگای مۆبایلەکەتەوە دەتوانیت تایبەتمەندی وەستانی خۆکارانە چالاک بکەیت و گۆڕانکاری تێدا بکەیت.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:

  • توانای کارکردن بۆ ماوەی 10 کاتژمێر
  • بە ئاسانی دەتوانیت کۆنتڕۆڵی ئاستی نەهێشتنی ژاوەژاو بکەیت
  • تا دووری 10 مەتر دەتوانیت بەکاریبهێنیت
  • قەبارەی کەمە و بێزارکەر نییە لە کاتی لە گوێکردنی لە لایەن بەکارهێنەرەوە

 

Mpow Flame Bluetooth

دەگەڕێیت بە شوێن بیستۆکێکی وایەرلێسی ناوازە بەڵام بە نرخێکی کەم؟ کەواتە ئەم بیستۆکە بۆ تۆ گونجاوە چونکە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوازەیە لەوانە بوونی توانای بەرگەگرتنی بۆ ئاو لەگەڵ پاتریەک کە کاردەکات بۆ ماوەی زیاتر لە 8 کاتژمێر تەنها بە بارگاویکردنەوەی بۆ 1.5 کاتژمێر، لەگەڵ ئەوەشدا دەنگێکی جۆرایەتی بەرزی هەیە و هەڵگری تایبەتمەندی نەهێشتنی ژاوەژاوە.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:

  • دەنگێکی بێ خەوش و جۆرایەتی بەرز
  • پاتریەک توانای کارکردنی هەیە بۆ ماوەی زیاتر لە 8 کاتژمێر
  • پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات
  • توانای بەرگەگرتنی ئاوی هەیە
  • پشتگیری لە تایبەتمەندی نەهێشتنی ژاوەژاو دەکات

 

تێبینی:

  • بێگومان لەوانەیە ئارەزووی یەکێک لەم بیستۆکانەت کردبێت و هەوڵی کڕینی بدەیت، هەر بۆیە پێشنیاری کۆمپانیای KRDـتان بۆ دەکەین، دەتوانن لە ڕێگای کۆمپانیای KRDـیەوە بە کەمترین کات و باشترین نرخ کاڵاکانتان لە بازاڕەکانی ئەمریکا و چین بهێننەوە کوردستان، ئەوەی پێویستە لە سەرت تەنها ناردنی بەستەری کاڵاکەیە بۆ کۆمپانیای KRD هەتاوەکو نرخ و کاتی پێویست بۆ هێنانەوەی کاڵاکەت بزانیت.

پەڕەی فەرمی کۆمپانیای KRD لە فەیسبووک:-

ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای KRD:-

5 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
726