10
هەواڵ 5, كانونی دووه‌م 2019

زانیاریت هەیە دەربارەی سامانی بەڕێوبەری کۆمپانیای دروستکەری Fortnite؟

ڕێکخراوی بلومبێرگ لە ماوەی ڕابردوودا هەستا بە گواستنەوەی Tim Sweeney بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Epic Gamesـی گەشەپێدەری یاری فۆرتنایت بۆ لیستی 194ـەمین کەس لە 500 دەوڵەمەندترین کەسایەتیەکانی جیهان، هەر لەم بارەیەوە و بە پێی لیستەکە سامانی ئێستای Tim Sweeney بە نزیکی دەگاتە 7.16 ملیار دۆلار بەمەش دەبێتە یەکێک لە دەوڵەمەندترین ملیاردێرەکانی جیهان وەک جۆرج سۆرۆس و جۆرج لۆکاس، بەڵام بە دڵنیایەوە هێشتاش زۆر کەمترە سەروەتەکەی لە گەیشتنەوە بە نموونەی کەسایەتیەکانی وەک جێف بێزۆس و مارک زوکەربێرگ.

شایەنی باسە سەرەڕای ئەوەی یاری فۆرتنایت لە هاوینی ساڵی 2017ـدا ڕاگەیەنرا بەڵام یاریەکە بڵاوبوونەوەیەکی زۆر گەورەی بە خۆیەوە بینی لە ساڵی 2018ـدا بە شێوەیەک لە ئێستادا ژمارەی بەکارهێنەرانی ئەم یاریە دەگاتە 200 ملیۆن بەکارهێنەر لەسەر 7 سەکۆی جیاواز کە ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید و ویندۆز و ماک و ئێکس بۆکس وەن پلەیستەیشن چوار و نێنتندۆ سویچ لە خۆدەگرێت، بەمەش دەبێتە یەکەم یاری لە جیهان کە بەردەستکرابێت لەسەر ئەم ژمارە زۆرەی سەکۆ و سیستمە.

Epic Games Store (breakdown)

جێگای ئاماژە پێدانە سەرچاوەی ئەم سامانە گەورەیەی Tim Sweeney تەنها یاری فۆرتنایت نییە بەڵکو لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا توانیویەتی سەرکەوتن و قازانجێکی باش پەیدا بکات لە بەرهەمهێنانی بۆ بزوێنەری یاریەکان Unreal Engine، کە ئەویش بەکاردەهێنرێت لە لایەن گەشەپێدەرانی یاریەوە، بەم پێیەش لە کاتی کڕینی هەر یاریەکی دروستکراو بەم بزوێنەرە بڕێکی دیاریکراو لە قازانجەکان دەچێتە سەر هەژماری کۆمپانیا، سەرەڕای ئەم سەرکەوتنە گەورانەش وا دیارە کۆمپانیای ناوبراو هێشتاش هەنگاوی گەورە دەنێت هەروەک بینیمان لە ماوەی ڕابردوودا کۆگای Epic Gamesـی ڕاگەیاند بۆ پێشبڕکێی کۆگای بەناوبانگی Steam.

تاگەکان Tim Sweeney
بۆچونی تۆ