ئامێرە هەمەجۆرەکان

ژمارەی ئەو ئامێرانەی لە ساڵی ڕابردوو سیستەمی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیر کرابوو

بە هۆی سەرچاوە کراوەیی سیستەمی ئەندرۆیدەوە، جێگیر کردنی سیستەمەکە لە لایەن کۆمپانیاکانەوە بۆ ئامێرەکانی وەکو مۆبایل و تابڵێت و تەلەفزیۆن و هتد… زیاتر و زیاتر دەکات. لە ساڵی ڕابردووش ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیایەکان سیستەمەکەیان جێگیری ئامێرەکانیان کردووە.

لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٣.١٠٠ ئامێر سیستەمی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیر کراوە بە هەبوونی مۆڵەتی گووگڵ پلەی. زۆرترین ئەو ئامێرانەی کە سیستەمەکەیان لەسەر جێگیر کراوە مۆبایل بوون لە پاشان تابڵێتەکان بوون کە نزیکەی ٦٠٠ دانە ئەبوون. ٪١ ـی ئەو ئامێرانەی کە خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 845 بوون سیستەمی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیر کرابوو، هەروەها ٪٤ ـی ئەو ئامێرانەی کە فراوانی ڕامەکانیان لە ٤ گێگابایت زیاتر بووە سیستەمی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیر کرابوو.

هەندێک جیاکاری ئەو ئامێرانەی کە سیستەمی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیر کرابوو لە ساڵی ڕابردوودا:

  • تەنها ٢٢ ئامێر لەو ٣.١٠٠ ئامێرە سیستەمی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیر کراوە کە خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 845 بوون.
  • ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە هواوەی سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەر جێگیر کردبوون ٣١ ئامێر بوون.
  • سامسۆنگ سیستەمەکەی لەسەر ٥٣ ئامێری نوێی جێگیر کردبوو.
  • ٤١ ئامێر بە شێوەیەکی مۆڵەت پێدراو لە لایەن گووگڵەوە سیستەمی ئەندرۆید ٩.٠ ـیان لەسەر جێگیر کرابوو.
  • ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە فراوانی ڕامەکانیان لە ٤ گێگابایت زیاتر بووە ١٢١ ئامێر بوون.

کرتە بکە بۆ بینینی لیستی گشت ئامێرەکان.

تێبینی: ژمارەی ئەو ئامێرانەی سەرەوە کە ئاماژەیان پێ دراون گشتیان مۆڵەت پێدراوی گووگڵ پلەیـن و ئامێرە چینی و کۆپییە بێ مۆڵەتەکان هەژمار نەکراون.

سەرچاوە :

XDA Developers

5 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
432