هەواڵ 22, كانونی دووه‌م 2013

تەبلێت ئولترابوكی گیگابایت

ئولترابوك (UltraBook) چییە بە چ جۆرە كۆمپیوتەرێك دەگۆڕێت ئولترابوك؟ ئولترابوك لە ستایل و دیزایندا وەك لاپتۆپ دەچێت، بەڵام بۆ ئەوەی لاپتۆپێك پێی بگوترێت ئولترابوك دەبێ ئەو تایبەتمەندییانەی هەبێت، بارستایی و ئەستووریی ئولترابوك نابێت لە 2سم تێپەڕێت، CD، DVDی لەسەر نییە، و بۆ خەزنكردن لە هارددیسك كەڵك وەرناگرێت و بەڵكو لە SSD سوود وەردەگرێت، كێشەكەی نابێ بگاتە كیلۆ و نیوێك، و شاشەكەی دەبێت لە 13 ئینج زیاتر نەبێت.


ئەمە تایبەتمەندی كۆمپیوتەری جۆری ئولترابوكە. كۆمپانیای گیگابایت یەكێكە لە بەرهەمهێنەرانی كۆمپیوتەر و لەم دواییەدا نوێترین تەبلێت-ئولترابوكی بەرهەم هێناوە، كە ئەمەی خوارەوە تایبەتمەندی ئولترابوكەكەیە.ئولترابوكەكەی گیگابایت كە بە U2142 ناسراوە،‌ ویندۆز8ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی لەسەرە، شاشەكەی 11،6 ئینجە، كوالیتیەكەی مامناوەندییە، 180 پلە بە دەوری خۆیدا دەسووڕێتەوە.
جگە لەوەیش دەكرێت ئولترابوكەكە بە جۆرێك دابێنیت، كە بەشێوەی تەبلێتی لێبێت، رامەكەی زۆر بەهێزە واتە 16 گیگابایتە، جگە هارددیسكەكەی 1 ترابایتە، سیستەمی پەیوەندیی وایەرلەیسی WiFi و بلوتوسی 4، تۆڕی ئەنتەرنێت G3، كێبڵی HDMI و USB3 هەیە.

سەرچاوە: سایتی هەولیر

بۆچونی تۆ