10
هەواڵ 6, كانونی دووه‌م 2019

تەنها لە ساڵی 2018ـدا نینجا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە

بێگومان 2018 ساڵێکی گەورە و گرنگ بوو بۆ گەیمەری بەناوبانگی ناسراو بە نینجا، تیایدا توانی خەڵاتی باشترین دروستکەری ناوەڕۆک بەدەست بهێنێت لە ئاهەنگی خەڵاتی یاریەکان TGA2018ـی مانگی ڕابردوو، نینجا ناوێکی ناسراو بوو لە جیهاندا ئەمەش پاش ئەوەی پێشبڕکێی کرد وەک یاریکەرێکی لێزان لە یاری Halo بۆ ماوەی چەندین ساڵ، Tyler Blevinsـی ناسراو بە نینجا ساڵێکی نوێی پڕ لە سەرکەوتنی بۆ خۆی دروستکرد ئەمەش پاش ئەوەی توانی بە لێزانیانە یاری باتڵ ڕۆیاڵی Fortnite ئەنجام بدات هەروەها زنجیرەی پێشبڕکێکانی لەگەڵ ڕاپەری بەناوبانگ Drake بە هەمان شێوە سەرکەوتنێکی نایابی بە هۆیەوە تۆمارکرد.

نینجا لە لێدوانێکیدا بۆ CNN ئەوەی ئاشکرا کرد توانیویەتی لە ساڵی 2018ـدا بە نزیکی بڕی 10 ملیۆن دۆلار قازانج بکات، جێگای ئاماژەشە لە سەدا 70%ـی سەرچاوەی قازانجەکانی لە هەردوو ماڵپەڕی Twitch و YouTubeـەوە بووە و سەرچاوەکانی دیکەیشی لەو ڕێککەوتنانەوە بووە کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەک Uber و Samsung و RedBullـدا ئەنجامی داوە، هەروەها لە درێژەی گفتوگۆکەی بۆ CNN ئاماژەی بەوەدا ڕۆژانە ماوەی 12 کاتژمێری بەسەر بردووە لە یاریکردن، بە واتای ئەوەی نزیکی 4000 کاتژمێر لە یاری Fortnite.

لەگەڵ ئەوەشدا لە چەند مانگی پێشوودا ئاماژەی بەوە دابوو مانگانە بڕی 500.000$ دۆلاری بەدەستهێناوە لە ڕێگای چەند سەرچاوەیەکی جیاوازەوە، لە کۆتایشدا دەپرسین تۆی خوێنەر لە ساڵی 2018ـدا چەند ملیۆنت قازانج کردووە؟ لە ڕێگای ئەنجامدانت بۆ یاریەکانی باتڵ ڕۆیاڵی وەک پەبجی و فۆرتنایت، لە لێدوان لەم بارەوە ڕای خۆتمان پێ بڵێ.

تاگەکان Ninja
بۆچونی تۆ