10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 6, كانونی دووه‌م 2019 بۆچوون

ئەپەکانی کەش و هەوا زانیاری شوێنی جوگرافیت بە نرخێکی باش دەفرۆشنەوە

تایبەتمەندی دیاریکردنی شوێنی جوگرافی لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و ئامێرە جیاوازەکان تایبەتمەندیەکی گرنگ و پێویستە بەڵام وا دیارە هەندێک لە کۆمپانیاکان لە ڕێگایەوە بازرگانی بە زانیاریە کەسێتیەکانی وەک شوێنی جوگرافی بەکارهێنەرانەوە دەکەن و ئەمەش بە دڵنیایەوە بێ ڕازیبوونی بەکارهێنەر، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا شاری لۆس ئەنجلۆس هەستا بە تۆمارکردنی داوایەکی یاسایی لە دژی کەناڵێکی کەش و هەوای ئەمریکی کە خاوەنی ژمارەیەک لە ئەپە پەیوەندیدارەکانی کۆگای ئەپەکانە.

هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی زانیاری کەسێتی بەکارهێنەران بە شێوەیەکی نادروست ئەویش لە ڕێگای ناردنی بۆ کۆمپانیاکانی لایەنی سێیەم بە مەبەستی ڕیکلام یاخود هەر مەرامێکی دیکەی بازرگانی، شایەنی باسە و پێویستە ئاماژە بەوە بدەین ئەپەکانی کەش و هەوا وەک ئاشکرایە پێویستی بە پەیوەستبوونی بەردەوامە بۆ GPS هەتاوەکو زانیاری پێویست پێشکەش بە بەکارهێنەر بکات لە بارەی کەش و هەوای شارەکەی.

لەم بارەیەشەوە لە ماوەی ڕابردوودا ئاشکرابوو هەریەک لە ئەپەکانی Accuweather و WeatherBug و Weather Forecast هەڵدەستن بە ناردنی زانیاری تایبەت بە بەکارهێنەران لە بارەی شوێنی جوگرافی و هەندێک زانیاری دیکەی وەک ژمارەی IMEIـی ناسێنەری ئامێرەکان و پێکهاتەی ئیمەیڵە ئەلیکترۆنیەکان بۆ کۆمپانیاکانی دیکە، لە کۆتاییشدا پێویستە هەریەک لە کۆمپانیای گووگڵ و ئەپڵ دەسەڵاتەکانی گەیشتن بە زانیاری بەکارهێنەران لە لایەن ئەپەکانەوە سنووردار بکات هەرچەندە هەردوو کۆمپانیای ناوبراو بازرگانی بە زانیاری بەکارهێنەرانەوە دەکەن.

بۆچونی تۆ