ئای ئۆ ئێس
6, كانونی دووهم 2019
8 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای ئەپ ستۆر

گەشەپێدەران بەردەوام هەندێک ئەپ و یاری ناوازە بەردەست دەکەن بە بڕێک پارە و پاش ماوەیەکیش هەندێک لە گەشەپێدەران ژمارەیەکی دیاریکراو لە ئەپەکانیان دەکەنە خۆڕایی بۆ ماوەیەکی کاتی، ئەمانەش خوارەوەش هەندێک لە باشترین هەڵبژاردەی ئەپە خۆڕاییەکانە بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس.
لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت ئەپی تویتەر لە ڕوونمای قوفڵی مۆبایلەکەتەوە بەکاربهێنیت واتە ئەگەر مۆبایلەکەشت قوفڵ کرابێت ئەوا دەتوانیت بڵاوکراوەکانی تویتەر ببینیت لەگەڵ توانای مامەڵە کردن لەگەڵ سەرجەم بڵاوکراوەکان و دەربڕینی ڕای خۆت بۆیان.
Calendarium – About this Day
لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەپێکی ڕۆژمێرە هەڵدەستێت بە پێدانی زانیاری بەسوود و سەرنجڕاکێش لە بارەی ڕۆژەکانی ساڵەوە ئەمەش لە پاڵ پیشاندانی ئەو کارانەت کە لە ڕۆژانەدا ئەنجامی دەدەیت و زیادت کردوون بۆ ئەپەکە.
Moasure – smart tape measure
ئەپێکی ئاسانە و بەکاردێت بۆ پێوانی مەوداکان لە ڕێگای تایبەتمەندی ڕاستەوە، ئەوەی پێویستە لە سەرت جوڵاندنی مۆبایلەکەتە لە خاڵی دەستپێک بۆ خاڵی کۆتایی ئەو مەودایەی دەتەوێت بیپێویت هەتاوەکو زانیاریت پێبدات لە بارەی پێوانە و جیاوازی مەوداکە.
TypiMage – Typography Editor
یەکێکە لە باشترین ئەپەکانی نووسین لەسەر وێنە و تێیدا چەندین شێوازی جۆراوجۆر بەردەست کراوە بۆ بەکارهێنەر هەتاوەکو بتوانێت لەسەر وێنەکانی نووسین زیاد بکات.
Pro Export Contact Text Backup
لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت زانیاریەکانی وەک ژمارەی پەیوەندیەکانی مۆبایلەکەت بەشداری پێبکەیت لە ڕێگای نامە یان ئیمەیڵی ئەلیکترۆنی و بە فایلی Excel.
Spite & Malice
یەکێکە لە یاریەکانی کارت کە لەسەر ئینتەرنێت ئەنجام دەدرێت و هەروەها یاریەکە پشتگیری لە 30 کەس دەکات بۆ هەر یاریەکی هەڕەمەکی کە ئەنجام دەدرێت لەگەڵ یاریەکەرانی جیهان.
SnapFun Pro – magic camera
یەکێکە لە ئەپەکانی دەستکاریکردنی ئەو وێنانەی دەیانچرکێنیت لە ڕێگای کامێرای مۆبایلەکەت و دەتوانیت شێوەی پێکەنیناوی بۆ وێنەکانت زیاد بکەیت و بەشداری پێ بکەیت لەگەڵ هاوڕێیانت.
1 Second Everyday: Video Diary
لەگەڵ دەستپێکی ساڵە نوێیەکاندا لەوانەیە پێویستت بەم ئەپە هەبێت، کاری ئەپەکە خۆی دەبینێتەوە لە کۆکردنەوەی وێنەکانی هەموو ساڵەکەت لە پارچە ڤیدیۆیەکدا و لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت لە ڕێگایەوە تێبینی گۆڕانکاریەکانی لەش یان ڕووخسارت بکەیت.
تێبینی:
- کاتی بە خۆڕایی بوونی ئەپەکان دیاری نەکراوە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لە 24 کاتژمێر تێپەڕ ناکات، بۆیە باشترە خێراتر ئەپەکان دابگریت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.