ئەندرۆید
6, كانونی دووهم 2019
10 باشترین ویدجێتەکان (Widgets) بۆ ئەندرۆیدەکەت دابگرە

ویدجێتەکان بە کەمترین کات زۆرترین زانیاریت نیشان دەدەن بە بێ پێویست بوون بە کردنەوەی ئەپەکان. کەی ئای تی ئێن ١٠ باشترین ویدجێتتان دەخاتە بەردەست کە دەتوانن سوودی لێ ببینن لە هۆم سکرینی ئەندرۆیدەکەتان.
- 1Weather:Widget Forecast Radar
لەگەڵ ئەم ئەپەدا دەتوانیت بە زیادکردنی ویدجێت بۆ هۆم سکرین بە ئاسانترین شێوە و جوانترین دیزاین کەشوهەوای ناوچەکەت ببینیت.
خۆڕایی (کڕین لە ناو ئەپ بۆ کردنەوەی چەند تایبەتمەندییەک).
داگرتن
- Battery Widget Reborn (Free)
ئەم ئەپە خاوەن ویدجێتە کە وزەی باتریت لە هۆم سکریندا نیشان دەدات، هەروەها لە کۆنتڕۆڵ سەنتەر ئامارەکانی بەکارهێنانی وزەی باتریت نیشان دەدات.
خۆڕایی (کڕین لە ناو ئەپ بۆ کردنەوەی چەند تایبەتمەندییەک).
داگرتن
ڕۆژژمێرت بە زیاتر لە ٩٠ دیزاینی جیاواز و ڕەنگاوڕەنگ لە هۆم سکریندا نیشان دەدات.
خۆڕایی (کڕین لە ناو ئەپ بۆ کردنەوەی چەند تایبەتمەندییەک).
داگرتن
ئەپی فەرمی گووگڵ، خاوەن ویدجێتە کە دەتوانیت زیادی بکەیت و بە ئاسانی لە هۆم سکرین و کۆنتڕۆڵ سەنتەردا گەڕان ئەنجام بدەیت.
خۆڕایی.
داگرتن
- Google Keep – Notes and Lists
لەگەڵ ئەم ئەپەدا دەتوانیت بە ئاسانی تێبینییە نووسراوەکانت لە هۆم سکریندا بنووسیت.
خۆڕایی.
داگرتن
لەگەڵ ئەم ئەپەدا دەتوانیت دەیان ویدجێتی وەک؛ کەشوهەوا، کاتژمێر، دوگمەکانی کۆنتڕۆڵ سەنتەر و هتد… بە دیزاینی جیاوازەوە زیاد بکەیتە سەر هۆم سکرینەتەت. 
نرخی ٠.٩٩$.
داگرتن
- Overdrop – Animated Weather & Widgets
کەشوهەوای ناوچەکەت بە جوانترین دیزاین و شێوازی جووڵاوەوە بە زیاتر لە ٣٠ شێوەی ویدجێتەوە لە هۆم سکرینەکەتدا نیشان دەدات.
خۆڕایی.
داگرتن
- TickTick: To Do List with Reminder, Day Planner
یەکێک لە باشترین ئەپەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی لیستی کارەکانە، ڕێگەت دەدات لە ڕێگای ویدجێتەکانەوە بە ئاسانی لیستی کارەکانت لە هۆم سکرین ببینیت.
خۆڕایی (کڕین لە ناو ئەپ بۆ کردنەوەی چەند تایبەتمەندییەک).
داگرتن
- Time Until | Beautiful Countdowns
بە دیاریکردنی کاتێک، ڕۆژ و کاتژمێر و خولەک و چرکەی ماوەی کاتە دیاریکراوەکەت بۆ دەژمێرێت.
خۆڕایی (کڕین لە ناو ئەپ بۆ کردنەوەی چەند تایبەتمەندییەک).
داگرتن
- ASUS Digital Clock & Widget
ئەم ئەپە توانای نیشاندانی کاتی ناوچەکەت و پایتەختی وڵاتانی جیهانی هەیە لەسەر هۆم سکرینەکەت لە ڕێگای ویدجێتەوە. 
خۆڕایی.
داگرتن
چۆنیەتی زیاد کردنی ویدجێتەکان بۆ هۆم سکرین:
- فشار لە پەڕەی هۆمی ئەندرۆیدەکەت بکە.
- کرتە بکە لە دوگمەی Widgets.
- ئەو ویدجێتانەی کە خوازیاری زیادیان بکەیت کرتەیان لەسەر بکە و ڕایانبکێشەرە ئەو پەڕەیەی کە دەتەوێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.