سیدیا
6, کانوونی دووەم 2019
نوێترین تویكەکانی جەیڵبرەیک لە هەفتەی ڕابردوودا

گەشەپێدەران بەردەوامن لە بەردەستکردنی تویکەکانیان لە نێو ئەپی سیدیا و سیڵیۆدا بۆ خاوەن ئامێرە جەیڵبرەیک کراوەکان. بۆ ئەم جارەش کەی ئای تی ئێن نوێترین تویکەکانتان دەخاتە بەردەست کە لە هەفتەی ڕابردوودا بەردەست کرابوون.
ئەم تویکە ڕێگەت پێ دەدات پارێزگاری لە ئەلبومەکانی نێو ئەپی Photos بکەیت بە کردنەوەی لە ڕێگای پەنجەمۆر و ناسێنەرەوەی دەمووچاوەوە.
خۆڕایی لە سۆرسی Packix.
ئەم تویکە ناوی ئەو گۆرانی و میوزیکەت پێ نیشان دەدات لە لوک سکرین و کۆنتڕۆڵ سەنتەردا کە نۆرەی کارپێکردنی دێت لە دوای ئەو میوزیکەی کە گوێی لێ دەگریت.
نرخی ١.٩٩$ لە سۆرسی BigBoss.
جوڵەی شەپۆلی ئاو زیاد دەکاتە سەر ڕوونمای ئامێرەکەت، لە کاتی جوڵاندنەوە و خوارکردنەوەی ئامێرەکەت جوڵەی شەپۆلی ئاوەکە بە ئاڕاستەی جوڵاندنی ئامێرەکەت دەجوڵێت. 
خۆڕایی لە سۆرسی Packix.
باری تاریک بۆ نێو ئەپی Notes زیاد دەکات.
خۆڕایی لە سۆرسی CydiaGeek.
باری تاریک بۆ نێو ئەپی Settings زیاد دەکات.
خۆڕایی لە سۆرسی CydiaGeek.
دیزاینی پاشبەندی نووسینەکانی گفتوگۆ کردن دەگۆڕێت بۆ دیزاینێکی جوان.
خۆڕایی(کڕین لە نێو ئەپی Settings) لە سۆرسی BigBoss.
وێنەی میوزیکەکانی نێو ئەپەکانی Apple Music و Spotify دەسڕێتەوە.
خۆڕایی لە سۆرسی Packix.
بەشی ئاڵوگۆڕکردنی هەژمارەکان لە نێو ئەپی ئینستەگرامدا لادەبات.
خۆڕایی لە سۆرسی Packix.
گۆڕینی ڕەنگی ناو و پاشبەندی نووسینەکانی شریتی ڕێنیشاندەر لە ئەپەکاندا.
خۆڕایی لە سۆرسی BigBoss.
بە ئاسانی ئەپی LINE ـت بۆ دەکاتەوە، تەنانەت ئەگەر تێپەڕە وشەشی لەسەر دانرابێت.
خۆڕایی لە سۆرسی CydiaGeek.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.