هەواڵ
28, كانونی دووه‌م 2013
خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێی ئینته‌رنێت له هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌كار

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا بۆ له‌مه‌ودوا كار به سیستمی (LTE) كه جۆرێكی نوێی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێته بكات.له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێمدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (خه‌ندان) نێردراوه، تیایدا هاتووه: به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێش بردن و په‌ره‌پێدانی بواری خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن بڕیاریدا كاربهسیستهمی(LTE) بۆ خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت بكرێت، كه بهپێشكهوتووترین سیسته‌می ئه‌م بواره له‌م سه‌رده‌مه‌دا داده‌نرێت . هه‌وره‌ها ده‌ڵێت: “ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تمان به‌پێی رێنمایه‌كانی ژماره (1) ی ساڵی 2012 یه كه‌له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندكراوه‌و هه‌موو ئاماده‌كاریه‌ك بۆ ئه‌و هه‌نگاوه سازكراوه”.راشیگه‌یاند: وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م داوا له‌و كۆمپانیایانه ده‌كه‌ن كه‌له بواری ئینته‌رنێت كارده‌كه‌ن و فریكوێنسییهكانیان گونجاوه بۆ كاركردن به‌سیسته‌می(LTE) و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی وه‌زاره‌تیان بكه‌ن و داواكاری خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی پێدانی مۆڵه‌ت.
سەرچاوە: خەندان