ئامێرە هەمەجۆرەکان
8, کانوونی دووەم 2019
مانگی داهاتوو یەکەمین مۆنیتەری تایبەت بە یاریکردن بە قەبارەی 65 ئینج بە نرخی 5000$ دەخرێتە بازاڕەوە

لە دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیای HP Omen بە هاوکاری کۆمپانیای Nvidia مۆنیتەری HP Omen X Emperium 65 ـی لە کۆنگرەی CES 2018 ـدا نمایش کرد، دواجار ئەمڕۆ کۆمپانیاکە نرخ و وادەی بەردەستکردنی مۆنیتەرە زەبەلاحەکەی ئاشکرا کرد.
مۆنیتەرە زەبەلاحەکە تایبەت بە یاریکردنە و درووستکراوی کۆمپانیای HP Omen ـە بە هاوکاری کۆمپانیای Nvidia. قەبارەی ٦٥ ئینجە و ڕوونمایەکەی لە لایەن Nvidia گەشەی پێدراوە و یەکێکە لە هەرە گەورەترین مۆنیتەرەکانی تایبەت بە یاریکردن تاوەکو ئێستا. ڕوونمای مۆنیتەرەکە پشتگیری لە 4K HDR و G-Sync دەکات بە خێرایی ١٤٤ هێرتز. کۆمپانیای Nvidia جۆرە ڕوونمایەکەی بە BFGDs (ڕوونمایە شێواز گەورەیەکانی یاریکردن) ناو دەبات.
مۆنیتەرەکە توانای پەیوەستبوونی بە ئەپە پەخشکەرەکان هەیە و خاوەن خزمەتگوزاری دەنگی Google Assistant ـە. بۆ چێژ وەرگرتنی زیاتری یاریکەران HP بڵندگۆیەکی بەهێزی بۆ مۆنیتەرەکە جێگیر کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن ٣ دەرچەی HDMI 2.0 و دەرچەیەکی DisplayPort و ٢ دەرچەی USB و ٢ دەرچەی USB ـی دیکە تایبەت بە بارگاویکردنەوەیە. هەروەها ڕووناکی بۆ چواردەوری دووگمەکانی مۆنیتەرەکە دانراوە./cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13671966/OMEN_X_65_Emperium_with_Soundbar_RearLeft.jpg)
مۆنیتەرەکە لە سەرەتایەکانی مانگی داهاتووەوە بە نرخی ٥٠٠٠$ دەخرێتە بازاڕەکانی جیهانەوە.
ئەو نرخە بەرزە بە شایەنی مۆنیتەرەکە دەزانیت؟ وەڵام لە لێدوان بەجێ بهێڵە
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.