هەواڵ 8, كانونی دووه‌م 2019

یاری Pokemon Go لە ساڵی 2018ـدا 800 ملیۆن دۆلاری قازانج کردووە

یاری Pokemon Go لە سەرەتای ڕاگەیاندیدا ناوبانگ و بەکارهێنەرێکی زۆری لە خۆی کۆکردەوە هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی کەسایەتیەکانی پۆکیمۆن لە یاریەکە لەگەڵ سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای AR، یاریەکە سەرەڕای ئەوەی ئەو ناوبانگەی پێشووی نەماوە لە لای بەکارهێنەران بەڵام بە پێی ڕێکخراوی Sensor Towerـی تایبەت بە لێکۆڵینەوەی بازاڕەکان وا دیارە کۆمپانیای Nianticـی گەشەپێدەری یاریەکە سەرکەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی بڕی 800 ملیۆن دۆلار بە تەنها لە ساڵی 2018ـدا.

هەروەها لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە درا یاریەکە گەشەی کردووە بە ڕێژەی لە سەدا 35% بە بەراورد بە ساڵی 2017 کە تیایدا سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی بڕی 795 ملیۆن دۆلار، هۆکاری ئەم سەرکەوتنەش دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیا کە بەردەوام بووە لە ڕەوانەکردنی نوێکاری و شێوازی نوێ بۆ یاریەکە لە ساڵی 2018 بە شێوەیەک لەم ساڵەدا تایبەتمەندی باری جەنگکردنی بۆ زیاد کرا واتە یاریکەران دەتوانن لەگەڵ یەکتردا بجەنگن لە پاڵ ئەوەشدا پۆکیمۆنەکان ڕاو بکەن.

تاگەکان Pokemon Go
بۆچونی تۆ