هەواڵ
8, كانونی دووهم 2019
نوێکاریەک ڕەوانەی مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro کرا بە مەبەستی چارەسەرکردنی هەندێک کێشە

مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro لە سەرەتای مانگی دوازدەیەمی ڕابردوو نوێکاریەکی بۆ ڕەوانەکرا بە مەبەستی چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی سادە و باشترکردنی کرانەوەی مۆبایلەکە لە ڕێگای هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخسار لەگەڵ باشترکردنی کامێرا، لە ئێستادا وا دیارە مۆبایلەکە نوێکاریەکی دیکەی بۆ ڕەوانەکرا لە ڕۆژی ڕابردوو کە قەبارەی 483 مێگابایت دەبێت.
گۆڕانکاریەکانی نوێکاریەکە:-
- باشترکردنی هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخسار لەو شوێنانەی ڕووناکی نزمە
- باشترکردنی کامێرای مۆبایلەکە
- باشترکردنی باری Master AI لە وەڵامدانەوە و بەردەستکردنی ڕەنگی سروشتی زیاتر
- چارەسەرکردنی نەکرانەوەی ئەپی کامێرا لە هەندێک حاڵەتدا
- چاکسازیە ئاسایشیەکانی مانگی دوازدەیەم
تێبینی:-
- نوێکاریەکە بەم زووانە بە سەرجەم بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە دەگات و بۆ دڵنیابوونەوە لە گەیشتنی نوێکاریەکەش سەردانی بەشی نوێکاریەکانی سیستم بکە لە ئەپی ڕێکخستن.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.