هەواڵ
8, كانونی دووه‌م 2019
دکتۆر لوپۆ ستریمەری بەناوبانگی تویچ بڕی 1 ملیۆن دۆلاری بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵان كۆكرده‌وه

بێگومان ستریمەرەکانی تویچ واتە ئەوانەی کاریان پەخشی ڕاستەوخۆیە لەسەر ئەو سەکۆیە دەستکەوتیان هەیە و پارەیان دەستدەکەوێت، و ئەوەی کە کەم دەبیرنێت لەو ستریمەرانە کەمتر کاری بەخشینیان ئەنجامداوە، به‌ڵام له ساڵی ٢٠١٨ یه‌كێک له ستریمه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی تویچ به‌ناوی (بێنیامین لوپۆ) كه ناسراوه به (دكتۆر لوپۆ)، هه‌ستا به یارمه‌تیدانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له ئه‌مریكا به ناوی St. Jude’s Children Research Hospital كه تایبه‌ته به‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی توشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
دكتۆر لوپۆ به‌ته‌نها و به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێک یارمه‌تی بدات له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا توانی ٦١١،٠٠٠ دۆلار كۆبكاته‌وه، هەروەها توانی له‌ماوه‌ی ساڵه‌كه‌دا ١.٣ ملیۆن دۆلار بۆ نه‌خۆشخانه‌كه كۆ بكاته‌وه وه‌كو یارمه‌تیه‌ک بۆ منداڵانی توشبوو، كه ئه‌مه‌ش زۆر كه‌سی توشی سەرسوڕمان كرد كه ستریمه‌رێک له‌و ماوه كه‌مه‌دا بتوانێت ئه‌و بڕه پاره‌یه كۆبكاته‌وه و وەکو بەخشین بیدات به نه‌خۆشخانه‌یه‌ک. شایەنی باسە، له جریوه‌یه‌كدا له تویته‌ر نه‌خۆشخانه‌كه سوپاسێكی بێپایانی دكتۆر لوپۆیان كردووه و هیوادارن له‌و جۆره كاره به‌رده‌وام بێت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، دكتۆر لوپۆ یه‌كێكه له ستریمه‌ره به ناوبانگه‌كانی تویچ و یه‌كێكه له گه‌یمه‌ره به‌هێزه‌كانی یاری فۆرتنایت، ناوبراو مانگانه زیاتر له ٤٨ ملیۆن بینه‌ری هه‌یه و ٢.٨ شوێنکەوتوو واتە Followerـی هه‌یه له تویچ.