ئەپ و نەرمەکاڵا

داهاتی کۆمپانیای Supercell لە ساڵی ڕابردوودا ١.٤ ملیار دۆلار بووە

کۆمپانیای درووستکەری یارییە ئەلکترۆنییەکانی مۆبایل Supercell توانی لە ساڵی ڕابردوودا بە یارمەتی یارییەکانی بۆ سەکۆیەکانی مۆبایل داهاتی ملیارێک دۆلار تێبپەڕێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی Sensor Tower داهاتی کۆمپانیای Supercell لە ساڵی ڕابردوودا ١.٤ ملیار دۆلار بووە. یاری Clash Royale کە لە ساڵی ٢٠١٦ ـەوە بەردەست کراوە پشکی شێری بەرکەوتووە لە پەیدا کردنی داهات بۆ کۆمپانیاکە کە بڕی ٥٩٧ ملیۆن دۆلار بووە. هەروەها یاری Clash of Clans ـیش کە لە ساڵی ٢٠١٢ ـەوە بەردەست کراوە توانیویەتی بڕی ٥٦٧ ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیاکە پەیدا بکات لە ساڵی ڕابردوودا.

هەروەها یارییەکانی Hay Day و Boom Beach و Brawl Stars توانیویانە بڕی ١٤٢ ملیۆن و ٤٢ ملیۆن و ٤٦ ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیاکە پەیدا بکەن لە ساڵی ڕابردوودا.

داهاتی کۆمپانیایەکانی درووستکەری یارییە ئەلکترۆنییەکان تا دێت لە ڕێگای تەلەفۆنە زیرەکەکانەوە زیاد دەکات، بە جۆرێک پێگەی Newzoo پێشبینی دەکات تاوەکو ساڵی ٢٠٢١ بەکارهێنەرانی تەلەفۆنە زیرەکەکان بڕی ١٨٠ ملیار دۆلار لە یارییەکاندا سەرف بکەن.

سەرچاوە:

8 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
149