کۆمپیوتەر
9, کانوونی دووەم 2019
هواوەی لاپتۆپی MateBook 13 ـی بۆ ڕکابەری Apple MacBook Air نمایشکرد

کۆنگرەی CES 2019 بەردەوامی هەیە و کۆمپانیاکان بەرهەمە نوێیەکانیان نمایش دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش هواوەی لاپتۆپی MateBook 13 ـی بە نرخێکی کەمەوە بۆ ڕکابەری MacBook Air ـی ئەپڵ نمایشکرد. هواوەی دەیەوێت لە بازاڕی کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانیشدا لە ڕکابەری کردنی ئەپڵ و کۆمپانیایەکانی دیکە بەردەوام بێت.
لاپتۆپە نوێیەکەی هواوەی قەبارەی ١٣ ئینجە بە ڕوونی 2K و وردی نیشاندانی ٢١٦٠ x ١٤٤٠، بە دوو بژاردە بەردەست دەبێت و بژاردەی یەکەمی لاپتۆپەکە؛ خاوەن نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەری Intel Core i5-8265U دەبێت لەگەڵ ڕامێک بە فراوانی ٨ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی لە جۆری SSD بە قەبارەی ٢٥٦ گێگابایت و گرافیک کارتی جۆری Intel UHD Graphics 620. /cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13665547/cgartenberg_190102_3149_matebook13_1956.jpg)
بژاردەی دووەمی لاپتۆپەکەی هواوەی خاوەن نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەری Intel Core i7 8565U دەبێت لەگەڵ ڕامێک بە فراوانی ٨ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی لە جۆری SSD بە قەبارەی ٥١٢ گێگابایت و گرافیک کارتی جۆری NVIDIA GeForce MX150./cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13665541/cgartenberg_190102_3149_matebook13_1973.jpg)
کێشی لاپتۆپەکە ٢.٨٦ پاوەند (١.٢٩ کیلۆگرام)ـە و چوارچێوەی ڕوونمایەکەی زۆر کەمە و ڕێژەی دووری چوارچێوەی ڕوونمایەکەی لە لاشەکەوە ٪٨٨ ـە. هەروەها خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆرە لەسەر دووگمەی کارپێکردن. لاپتۆپەکە خاوەن ٢ دەرچەی USB-C ـە لە لای ڕاست و چەپیەوە (دەرچەکەی چەپ پشتگیری لە گواستنەوە و بارگاویکردنەوە دەکات). /cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13665545/cgartenberg_190102_3149_matebook13_1948.jpg)
بژاردەی یەکەمی لاپتۆپەکە بە نرخی ٩٩٩ دۆلار بەردەست دەبێت و بژاردەی دووەمیش بە نرخی ١٢٩٩ دۆلار. لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا کۆمپانیاکە بە دیاری ساڵێک بەژداربوونی خۆڕایی Microsoft Office 365 ـەوە بەردەستی دەکات بۆ کڕین.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.