هەواڵ

کۆمپانیای Rockstar Games کار لەسەر یاریەکی نوێ دەکات

ڕۆژی ڕابردوو ماڵپەڕی Gear Nuke ئاشکرایکرد کۆمپانیای Rockstar دەستی کردووە بە دامەزراندن ئەمەش وەک ئامادەکاریەک بۆ پڕۆژەی داهاتووی کە یاریەکی نوێیە، بە پێی داواکاری دامەزراندنەکە ماڵپەڕی Gear Nuke ئەوەشی ئاشکراکرد کۆمپانیای ڕۆکستار هەستاوە بە کردنەوەی لقێکی نوێ لە هیند و بواری دامەزراندنی کردووەتەوە بۆ کارکردن لەسەر یاریەکی نوێ هەروەها ناوبراو ئەوەشی ڕوونکردەوە کە پێویستی بە دروستکەرێکی ئۆتۆمبێل یاخود گالیسکە هەیە بۆ یاریەکە.

بەم پێیەش لەوە دڵنیابووینەوە یاری Red Dead Redemption 3 بەم زووانە نابینین چونکە هاوشێوەکانی وەک ئۆتۆمبێل تەنها لە یاریەکانی جیهانی کراوەی وەک LA Noire و Max Payne و Bully و Grand Theft Autoـدا بوونی هەیە کە بەرهەمهێنراوی ئەم ستۆدیۆیە بووە، هەر بۆیە بە دڵنیایەوە بەشێکی دیکە لەم یاریانە دەبینین کە بە تەواوی نوێیە، بەڵام هەتاوەکو ئێستا زانیاری دیکە لە بارەی ئەم یاریەوە نییە و پێویستە چاوەڕوانی ڕاگەیاندی فەرمی کۆمپانیاکە بکەین.

9 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
795