یاری
9, كانونی دووهم 2019
پێویستە کۆمپیوتەرەکەت چ تایبەتمەندیەکی هەبێت بۆ کارپێکردنی یاری Anthem؟

یاری Anthem یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای EA و ستۆدیۆی Bioware، یاریەکی سەرهێڵی ئەکشنە و لە بەرواری 22/2/2019 بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت بۆ ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن، لەم بارەیەشەوە ستۆدیۆی Bioware ڕۆژی ڕابردوو تایبەتمەندیەکانی کارپێکردنی یاریەکەی ئاشکراکرد بۆ کۆمپیوتەرەکان.
تایبەتمەندیەکانی کارپێکردن:-
- سیستمی وەگەڕخەر: 64bit Windows 10
- پڕۆسێسەر: Intel Core i5 3570 or AMD FX-6350
- ڕام: 8 گێگابایت
- گرافیک کارد: NVIDIA GTX 760, AMD Radeon 7970 / R9280X
- GPU ڕام: 2 گێگابایت
- هارد درایڤ: 50 گێگابایت
- دایرێکت ئێکس: DirectX 11
تایبەتمەندی پێشنیارکراو:-
- سیستمی وەگەڕخەر: 64bit Windows 10
- پڕۆسێسەر: Intel Core i7-4790 3.6GHz or AMD Ryzen 3 1300X 3.5 GHz
- ڕام: 16 گێگابایت
- گرافیک کارد: NVIDIA GTX 1060/ RTX 2060, AMD RX 480
- GPU ڕام: 4 گێگابایت
- هارد درایڤ: 50 گێگابایت
- دایرێکت ئێکس: DirectX 11
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.