ئەپڵ

ئەپڵ دیسان بەرهەمهێنانی ئایفۆن کەمتر دەکاتەوە

ئەپڵ لە بارودۆخێکی باشدا نییە، دوای ئەوەی ڕایگەیاند لە چارەکی کۆتایی پاردا داهاتی لەوە کەمتر بووە کە پێشبینییان دەکرد، ئێستاش بەرهەمهێنانی ئایفۆنی کەم کردووەتەوە، لە بنەڕەتدا ئەپڵ پلانی وابوو لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ ٤٨ ملیۆن ئایفۆن بفرۆشێت، دواتر بڕەکەی کەم کردەوە بۆ ٤٣ ملیۆن، ئێستاش دووبارە کەمی کردووەتەوە بۆ تەنها ٤٠ ملیۆن.

بەپێی سەرچاوەکانی Nikkei Asian Review زیاد لە هەفتەیەک لەمەوبەر ئەپڵ داوای لە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان کردووە بەرهەمیان کەم بکەنەوە و کەم کردنەوەکە هەر ٣ مۆدێلە نوێیەکەی ئایفۆن دەگرێتەوە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە ئەپڵ لە چارەکی یەکەمی ساڵی پار ٥٢.٢ ملیۆن ئایفۆنی فرۆشتووە، بەمەش دەتوانین بڵێین فرۆشی ئایفۆن لەم چارەکەدا بە بەراورد بە پار ٢٠٪ کەم دەکات.

سەرچاوە :

9 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
317