هەواڵ
10, کانوونی دووەم 2019
ئینستەگرام تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ تۆڕەکەی زیاد دەکات

وەک هەمیشە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستەگرام هەڵدەستێت بە بەردەستکردنی تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ تۆڕەکەی هەتاوەکو بۆ بەکارهێنان ئاسانتر بێت و لە ڕێگایەوە کارەکانی ڕۆژانەی بەکارهێنەران خێراتر تێبپەڕێنێت، لە ماوەی ڕابردوودا تایبەتمەندیەکی نوێ بەردەستکرا لە ڕێگایەوە بەکارهێنەران دەتوانن وێنە و ڤیدیۆکانیان لەسەر چەند هەژمارێک و بە یەک جار بڵاوبکەنەوە بێ ئەوەی پێویست بکات دووبارە وێنە و ڤیدیۆکان دیاریبکەنەوە و پاشان لەسەر هەر هەژمارێک و بە جیا جیا پێکهاتەکە بڵاوبکەنەوە.

بۆ گەیشتن بەم تایبەتمەندیەش ئەوەی پێویستە لەسەرت تەنها هەڵبژاردنی وێنە یان ڤیدیۆی خوازراوە بۆ بڵاوکردنەوە پاشان پێش ئەوەی دەست بکەیت بە بڵاوکردنەوەی لە بەشی خوارەوە تێبینی سەرجەم ئەو هەژمارانە دەکەیت کە لەسەر هەمان ئەپی ئینستەگرام داخڵیان بوویت و دەتوانیت لە ڕێگای چالاککردنیانەوە پێکهاتە خوازراوەکەت بڵاوبکەیتەوە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.