ئای ئۆ ئێس
31, کانوونی دووەم 2013
له کۆتایی دا iOS 6.1 له لایه‌ن ئه‌پڵ بڵاوکرایه‌وه و هه‌موو به‌کارهێنه‌ره‌کانی خۆشحاڵ کرد.

هه‌روه‌ک چۆن پێشتر به ئێوه‌مان راگه‌یاندبوو، زۆربه‌ی هاکه‌ره‌کان لێدوانه‌کانی Pod2g, Planetbeing و… پشت راست کردۆته‌وه که جه‌یلبرێکی iOS 6 ئاماده‌یه به‌ڵام تا ئه‌وکاته‌ی وه‌شانی فەرمی iOS 6.1 بڵاو نه‌کرێته‌وه جه‌یلبرێک راناگهینرێت . دوێنێ دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی فێرموێری6.1، هاکه‌ره‌کان له توێته‌ری خویان چەند ههوالێکیان بڵاوکرده‌وه کە به‌مانای به‌جێ هێنانی به‌لێنه‌کانیان بوو. ئه‌وان ڕایان گه‌یاند که جه‌یلبرێکی ڕێک و پێک iOS 6 و iOS 6.1 به‌م زوانه به فه‌رمی راده‌گه‌ینرێت.ئه‌مڕۆ هەواڵە دڵخوش که‌ره‌کان یه‌ک له‌دوای یه‌ک له‌لایه‌ن هاکه‌ره‌کان بڵاوده‌کرێنه‌وه و ئێمه‌ش به بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌والانه خوشحال ده‌بین. گروپی evad3rs به‌رواری بڵاوکردنه‌وه‌ی جه‌یلبرێکی ڕێک و پێکی بۆ iOS 6 و iOS 6.1 له یه‌ک شه‌ممه‌ی داهاتوو راگه‌یاند.به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌م به‌رواره له نێوانی 1 یا 2 روژ بێت. به‌لام به‌هه‌ر حال جێی دلخوشییه که له کۆتایدا چاوه‌روانی به‌کارهێنه‌ره‌کان کوتای پێهات و بێ سود نه‌بوو. ئه‌م جه‌یلبرێکه له 22 ئامێری ئه‌پل وه Apple TV2 پشت گیری ده‌کات.
ئه‌م جه‌یلبرێکه پشتگیری ئه‌م ئامێرانه ده‌کات :
ئایفون 3GS
ئایفون4 (هه‌موو مودێله‌کانی)
ئایفون4S
ئایفون5 ((هه‌موو مودێله‌کانی)
ئایپاد تاچ نه‌وه‌ی چواره‌م
ئایپاد تاچ نه‌وه‌ی پێنجه‌م
ئایپاد 2 ((هه‌موو مودێله‌کانی)
ئایپاد 3 ((هه‌مموو مودێله‌کانی)
ئایپاد 4 ((هه‌موو مودێله‌کانی)
ئایپاد مینی
ئه‌پل TV نه‌وه‌ی دووه‌م



پێش جه‌یلبرێک باشتر وایه ئامێره‌کانتان ئاماده بکه‌ن . له سه‌ره‌تا دڵنیا بن که ئامێره‌کانتان له نێوان ئه‌و ئامێرانه‌ن که جه‌یلبرێکه‌که پشتگیریان ده‌کات که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێداوه . به‌لام ئه‌گه‌ر ئامێره‌که‌تان له نێوانیان نه‌بوو ، ده‌بێت هه‌ر لێره‌وه واز بهێنن.له هه‌نگاوی دواتر دا باشتر وایه Backup ێک له ئامێره‌که‌تان بگرن که به‌هۆی ئایتونز و ئای کلاوده‌وه ده‌کرێت له هه‌نگاوی سێیه‌م دا ئامێره‌که‌تان Update بکه‌ن بو وه‌شانی iOS 6.1 . بو ڕیستور کردن بو 6.1 چه‌ند هه‌نگاوێک له‌پێش چاوت بگره ، . یه‌که ئه‌وه‌یه که فروموێرهکهت له لینکی راسته‌وخوی ئه‌پله‌وه دات گرتووه وه ده‌توانیت له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ش دایبگریت
لێرە کلیک بکە
دوای داگرتن به یارمه‌تی ئای تونز ئامێره‌کانتان ریستور بکه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ک له ناو ئامێره‌که‌تان هه‌ولی ریستور کردن مه‌ده‌ن. بۆ ریستور کردن به‌هۆی ئایتونز سه‌ره‌تا iOS 6.1 تایبه‌ت به ئامێره‌که‌ت دابگرن که له سه‌ره‌وه لینکه‌که‌م داناوه . دواتر ئای تونز بکه‌نه‌وه و ئامێره‌که‌ت به یارمه‌تی کێبل به کومپوتهرهکهتهوه ببه‌سته‌وه . کاتێک که ئایتونز ئامێره‌که‌تی ناسیه‌وه، نوێ له سه‌ره‌وه – له لای راستی ئای تونز به‌دیار ده‌که‌وێت.کلیک له‌سه‌ری بکه.له‌م په‌نجه‌ره‌یه‌دا دوگمه‌یه‌ک به‌ناوی Restore ده‌بینیت. دوگمه‌ی Shift دابگرن و پلتان هه‌ل مه‌گرن و له‌سه‌ر دوگمه‌که کلیک بکه . له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی که ده‌کرێته‌وه، ئه‌و فێرموێرهی که تایبه‌ت به ئامێره‌که‌ت داگرتووه هه‌لبژێره و پاشان Open بکه .له‌م هه‌نگاوه‌دا ئایتونز به‌شێوه‌ی ئوتوماتیک ئامێره‌که‌ت بۆ iOS 6.1 ریستور ده‌که‌یت. ئاگادار بن بۆ ریستور ده‌بێت دوایین وه‌شانی ئای تونز له‌سه‌ر کۆمپوتەرهکهت دانابێت. چاوه‌روانی جه‌یلبرێکی ئەنتیزەر بن لێره بۆتان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه کاتێکی خوش.