هەواڵ

پەخشکەری بەناوبانگی Twitch دکتۆر لۆپۆ بە بڕی 1$ ملیۆن هاوکاری نەخۆشخانەیەکی منداڵان دەکات

لەوانەیە وا بیربکەیتەوە پەخشکەرەکانی تویچ تەنها کاریان کۆکردنەوەی پارەیە و هیچ کارێکی خێرخوازی ئەنجام نادەن بەڵام ئەم بیرکردنەوە هەڵەیە چونکە لە ساڵی ٢٠١٨ پەخشکەری بەناوبانگی تویچ بنیامین لۆپۆ ـی ناسراو بە دکتۆر لۆپۆ بە تەنیا و بێ پشتگیریکردنی لە لایەن هیچ لایەنێکەوە لە ماوەی تەنها ٢٤ کاتژمێردا بڕی ٦١١ هەزار دۆلاری کۆکردەوە و لە ئەنجامیشدا توانی بڕی ١ ملیۆن دۆلار پێکبهێنێت بۆ هاوکاریکردنی نەخۆشخانەی St.Jude’s Children Research Hospitalـی تایبەت بە منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە.

دکتۆر لۆپۆ پاش ئەنجامدانی ئەم کارە جوامێرانە هەژماری تویتەری نەخۆشخانەکە لە جریوەیەکیدا دەست خۆشی لە دکتۆر کرد و هیوای بەردەوامی بۆ خواست لە ئەنجامدانی کاری لەم شێوەیە، شایەنی باسە دکتۆر لۆپۆ یەکێکە لە پەخشکەرە بەناوبانگەکانی تۆڕی تویچ و یاریکەرێکی بەهێزی یاری فۆرتنایتە بە شێوەیەک مانگانە زیاتر لە 48 ملیۆن بینەری هەیە و ٢.٨ ملیۆن شوێنکەوتووشی هەیە.

10 كانونی دووه‌م، 2019