ئای ئۆ ئێس
31, کانوونی دووەم 2013
ناوی جەیلبرەیکی ڕۆژی یەکشەممە (evasi0n) و لە ٦٨% تەواو بووە.

تەنها ١٣ کاتژمێر لەمەوبەر لەسەر هەژماری فەرمی خۆیان گروپی ئیڤەیدەرس (Evad3rs) بە فەرمی ناوی پرۆگرامۆکەی جەیلبرەیکیان ڕاگەیاند کە ئەمجارەیان ناوی ئیڤەیژن (EvasiOn) هەڵدەگرێت و بەهەمان ناو وێب پەڕێکیان بۆ کردووەتەوە کە evasi0n.comـە. تا ئێستا لە ٦٨%ی پڕۆسەی دروستکردنی پرۆگرامەکە تەواو بووە و ئاماژە بەوەدراوە کە لەهەنگاوی داهاتوودا بە ئەزمووونی دەکەونە تاقیکردنەوەی لەسەر جێگریی و چوست و چالاکی پرۆگرامۆکەکە.
شایەنی باسە و بەگوێرەی ئاماژەکان بێت ئەوا ڕۆژی دیاریکراو بۆ وەشاندنی ئەم جەیلبرەیەکە ئەوە ١ شەممەی داهاتووە و هەر لەهەمان پێگە بۆ هەرسێ سیستەمی ویندۆز و ماک و لینوکس بڵاودەکرێتەوە. پێویستییەکان بۆ ئەم جەیلبرەیکە ئەمانەی خوارەوەن:
– تەنها ٥ خولەکی دەوێت لەکاتت.
– پێویستی بە کۆمپیوتەرێکە کە بەلایەنی کەمەوە ویندۆز ئێکس پی لەسەر بێت بەرەو سەر یان بۆ ماک لە ماک ئۆ ئێس ١٠.٥ کەمتر نەبێت و لینوکسیش پێویستە x86 / x86_64 بێت.
– ئایفۆن يان ئاییۆد یان ئایپادەکەت دەبێت ئایی ئۆ ئێس ٦.٠ یان ٦.٠.١ یان٦.٠.٢ یان ٦.١ی لەسەر بێت واتە پشتگیری هەموو وەشانەکانی iOS6 دةكات.
– پێویستت بە USBێکە بۆ پەیوەستکردنی ئامێرەکەت بە کۆمپیوتەرەکەتەوە.
ئەو ئامێرانەی ئەم جەیلبرەیکە پشتگیریان دەکات:
- iPhone 3GS
- iPhone 4
- iPad 2
- iPod touch 4th generation
- iPhone 4S
- iPad 3
- iPod touch 5th generation
- iPhone 5
- iPad mini
- iPad 4
- Apple TV 2
بۆ وردەکاری زیاتر بەردەوام لەگەڵمان بن لە پێگەکەمان یان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن: