سۆنی

سۆنی سەرکەوتووبوو لە فرۆشتنی 91.6 ملیۆن یەکە لە ئامێری پلەیستەیشن 4

کۆمپانیای سۆنی لە ماوەی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی فرۆشی ئامێری پلەیستەیشن 4 و ئاماژەی بەوەدا ئامێرەکە بە تەنها لە بۆنەی جەژنەکانی تایبەت بە سەری ساڵی 2018 توانیویەتی 5.6 ملیۆن یەکە لە ئامێرەکە بفرۆشێت، ئەمەش لە کاتێکدا لە سەرەتای ڕاگەیاندنی ئامێرەکە هەتاوەکو بەرواری 31/12/2018 سۆنی سەرکەوتوو بووە لە فرۆشتنی 91.6 ملیۆن یەکە لە ئامێرەکە، سەبارەت بە یاریەکانیش ئەوا زیاتر لە 50.7 ملیۆن یاری فرۆشراون ئەمەش بە دڵنیایەوە ژمارەیەکی کەم نییە هەرچەندە لە سەرەتای بەردەستبوونی یاریەکان بۆ ئامێرەکە هەتاوەکو ئێستا 876 ملیۆن یاری فرۆشراوە.

جێگای ئاماژەشە لەم نێوەندەدا یاری Marvel’s Spider-Man لە بەرواری 7/9ـی ڕاگەیاندنیەوە هەتاوەکو کۆتایی ساڵی 2018 یاریەکە 9 ملیۆنی لێ فرۆشراوە بەمەش دەبێتە خێراترین یاری کۆمپانیاکە لە ڕووی فرۆشەوە، هەروەها جۆن کۆدێرا بەڕێوبەر و خاوەنی خزمەتگوزاری Sony Interactive Entertainment ئەوەی ئاشکراکرد بەردەوام ڕێژەی ئەندامەکانیان لە گەشەکردندایە بە شێوەیەک هەتاوەکو کۆتایی ساڵی 2018 ڕێژەی 90 ملیۆن ئەندامیان هەبووە.

10 كانونی دووه‌م، 2019