ئامێرە هەمەجۆرەکان

قفڵدەرێکی نوێی زیرەک توانای کردنەوەی قفڵی دەرگای هەیە بە 5 شێوازی جیاواز

کۆنگرەی CES 2019 ـی ئەمساڵ پڕی بوو لە نمایشکردنی بەرهەمە تەکنەلۆژیە جیاوازەکان لە لایەن کۆمپانیایەکانەوە، کۆمپانیای Lockly قفڵدەرێکی نوێی زیرەکی دەرگای لە کۆنگرەکەدا نمایشکرد کە توانای کردنەوەی قفڵی دەرگای هەیە بە ٥ شێوازی جیاواز.

قفڵدەرە زیرەکە نوێیەکەی کۆمپانیای Lockly ناوی Secure Pro ـە و توانای کردنەوەی قفڵی دەرگای هەیە بە ٥ شێواز، خاوەن پاتری جۆری AA ـە کە وزەکەی تاوەکو نزیکەی ساڵێک بەرگە دەگرێت. خاوەن ڕوونمایەکە بۆ نووسینی وشەی نهێنی بۆ کردنەوەی قفڵەکە، لەگەڵ هەستەوەری پەنجەمۆر لە لای چەپی قفڵدەرەکە. هەروەها دەتوانرێت لە ڕێگای کۆنتڕۆڵی دەنگەوە قفڵ بکاتەوە و پشتگیری لە خزمەتگوزاری دەنگی Google Assistant و Amazon Alexa دەکات و بەمزووانە پشتگیری سەکۆی HomeKit ـی ئەپڵیشی بۆ زیاد دەکرێت. Image result for lockly Secure Pro

دوو ڕێگاکەی تر بۆ کردنەوەی قفڵی دەرگا لە قفڵدەرە زیرەکەکەدا بریتین لە کلیل و کۆدی داخڵبوون لە نێو ئەپ، دەتوانرێت لە ڕێگای کلیلی تایبەتەوە کە لەگەڵ قفڵدەرەکەدایە قفڵی دەرگا بکرێتەوە، هەروەها خاوەن ئەپڵیکەیشنی تایبەتە بۆ سەکۆیەکانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید کە بە ئەپەکەوە دەبەسترێتەوە و دەتوانرێت قفڵی دەرگاکەت لە ڕێگای کۆدی داخڵکەر لە نێو ئەپەکەدا بکەیتەوە، ئەمەش ڕێگایەکی پارێزگارییە لە هاککردن کە کۆمپانیاکە پشتی پێ بەستووە بۆ پاراستنی بەکارهێنەرانی قفڵدەرە زیرەکە نوێیەکە.

لە ئێستادا بە نرخی ٣٠٠ دۆلار بەردەستە بۆ کڕین بە شێوازی داواکاری کڕینی پێشوەختە، لە دوو مانگی داهاتوودا ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت بۆ فرۆشتن.

تێبینی:

ڕەنگە تا ماوەیەکی زۆر نەگاتە بازاڕەکانی کوردستان بە هۆی پشت پێ نەبەستنی لە لایەن هاوڵاتیانەوە، بەڵام ئەگەر هەوڵی کڕینی دەدەیت کۆمپانیای KRDـتان بۆ پێشنیار دەکەین، دەتوانن لە ڕێگای کۆمپانیای KRDـیەوە بە کەمترین کات و باشترین نرخ کاڵاکانتان لە بازاڕەکانی ئەمریکا و چینەوە بهێننەوە بۆ کوردستان، ئەوەی پێویستە لە سەرت تەنها ناردنی ئەم بەستەرەیە(بەستەری کاڵا) بۆ وێبسایتی KRD تاوەکو نرخ و کاتی پێویست بۆ هێنانەوەی کاڵاکەت بزانیت.

پەڕەی فەرمی کۆمپانیای KRD لە فەیسبووک:-

ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای KRD:-

سەرچاوە:

10 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
340