ئەپ و نەرمەکاڵا

لەگەڵ گەیشتنی بە ٣ ملیار جار داگرتن، ئەپی VLC پشتگیری AirPlay بۆ ئەندرۆید زیاد دەکات

ئەپی سەرچاوە کراوەی VLC تایبەت بە لێدانی پەڕگە ڕەنگاڵە و ڤیدیۆییەکان نزیکە لە تۆمار کردنی ژمارەیەکی پێوانەیی ئەویش ٣ ملیار جار داگرتنی ئەپەکەیە. تیمی Videolan درووستکەری ئەپی VLC لە کۆنگرەی CES 2019 ئامادەبوون و ڕایانگەیاند کە ژمارەی داگرتنەکانی ئەپەکە لەسەر سەکۆیە جیاوازەکان نزیکە لە گەیشتن بە ٣ ملیار جار.

تیمی Videolan ڕایانگەیاند بە گەیشتنی ئەپەکە بە ٣ ملیار جار داگرتن، پشتگیری AirPlay(پەخشکەری بێ وایەری ئەپڵ) بۆ ئەپی VLC لە ئەندرۆید زیاد دەکەن کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ڤیدیۆیەکانیان بگوازنەوە بۆ سەر ئامێری Apple TV ـیەکانیان. هەروەها تیمەکە ڕایانگەیاند دڵنیا نین لەوەی کە بتوانن لە وەشانی داهاتووی ئەپەکەدا پشتگیری AirPlay بۆ کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکان زیاد بکەن، بەڵام نەیانشاردۆتەوە کە لەوانەیە پشتگیرییەکە کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانیش بگرێتەوە.

 

کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپی VLC بۆ ئامێرەکەت.

سەرچاوە :

11 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
509