هەواڵ
2, شوبات 2013
كۆمپانیای بلاكبێری له‌داهێنانێكی نوێ‌دا مۆبایلێكی جۆری (Z10) بەرهەم دەهێنێت

كۆمپانیای بلاكبێری له‌داهێنانێكی نوێ‌دا مۆبایلێكی جۆری (Z10) بەرهەم دەهێنێت، كه به‌رزترین و گه‌وره‌ترین داهێنانی تێدا كراوه لەڕوی، خێرایی و وردی و خه‌زنكردن و توانای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری‌دا، بڕیاریشه له پێنجی ئه‌م مانگه‌دا بخرێته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه.ئه‌م مۆبایله نوێیه‌ی بلاكبێری به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراوه، ده‌توانرێت له یه‌ك كاتدا چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك بكرێته‌وه، هەروەک یه‌كێكی تر له داهێنانه‌كانی ئه‌م مۆبایله بریتیه له قسه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌تدا به شێوه‌ی ڤیدیۆ، ئەمە جگەلەوەی تایبهندمهندیهكی نوێی تێدایه ئه‌ویش كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و زانیاریانه‌یه كه له‌ڕێی ئینته‌رنێت و مۆبایلی تره‌وه بۆت دێت، بەبێ ئه‌وه‌ی كاركردنی مۆبایله‌كه قورس بكات .وەک کۆمپانیاکەش رایگەیاندوە، ئه‌م مۆبایله نوێیه له رۆژی پێنجی ئه‌م مانگه‌وه دەخرێته بازاڕه‌كانی ئهمهریكاو كه‌نه‌داو ئه‌وروپا، پێنج رۆژ دواتریش دەگاتە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.نرخی ئه‌م مۆبایله له چاو مۆبایله‌كانی تری جیهاندا هه‌رزانتره‌و نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 150 دۆلاره بۆ هه‌ر مۆبایلێك.
زانیاری زیاتر لەم دوو گرتە ڤیدیۆیە وەبگرن..
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=BDtxZr5TS7E[/youtube]
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=v9lqwtdbmp8[/youtube]
سەرچاوە: سایتی سبەی / ئەی ئایتی نیوس