ئامێرە هەمەجۆرەکان
12, كانونی دووهم 2019
گووگڵ پشتگیری لە ئامێری Chromecast Audio دەوەستێنێت
ساڵی ٢٠١٥ گووگڵ ئامێری Chromecast Audio ـی ڕاگەیاند، ئامێرەکە بەکاردێت بۆ پەخشکردنی میوزیک و دەنگەکان لە مۆبایلەوە بۆ بڵندگۆ بە شێوەی بێوایەر و لە ڕێگای ئەپڵیکەیشنی تایبەتەوە، لە ڕێگای کەیبڵی AUX ـەوە ئامێرەکە بە بڵندگۆیەکان دەبەسترێتەوە. بەڵام وا دیارە تەمەنی ئامێرەکە نزیکەی ٤ ساڵ بووە و بەمزووانە گووگڵ پشگیری خۆی لە ئامێرەکە دەوەستێنێت.
کڕیارێکی بەریتانی لە تۆڕی Reddit ڕایگەیاندووە کە لە کریسمسدا لە کۆگای سەرهێڵی گووگڵ کڕینی بۆ ئامێری Chromecast Audio ئەنجامداوە، بەڵام گووگڵ کڕینەکەی بەبێ بەدەستەوەدانی هیچ هۆکارێک ڕەت کردۆتەوە. خۆشبەختانە گووگڵ دەربارەی ڕەتکردنەوەی کڕینی کڕیارەکە بۆ پێگەی 9to5Google دواوە و وتی:
ههگبهی بهرههممان له گهشه كردندایه، وه ئێستا بەرهەمی جۆراوجۆرمان هەیە تاوەکو بەکارهێنەران لە ڕێگایانەوە چێژ لە میوزیکەکان وەربگرن، لەبەر ئەوە بەرهەمهێنانی Chromecast Audio ـمان ڕاگرت. بەردەوام دەبین لە یارمەتیدانی ئامێرەکانی Chromecast Audio بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن چێژ لە میوزیک و پۆدکاستەکان و بەرهەمە دەنگییەکانی تر وەربگرن.
وتەکەی گووگڵ دڵنیایی دەدات لەوەی کە بەمزووانە کۆمپانیاکە پشتگیری خۆی لە ئامێرەکە دەوەستێنێت. لە ئێستادا فرۆشتنی ئامێرەکە بە نرخی ١٥ دۆلار لەو کۆگایانە بەردەوامە کە چەند یەکەیەکیان لە ئامێرەکە ماوە (وەکو کۆگای گووگڵ لە ئەمریکا).
سەرچاوە :
- 9to5Google
- Android Authority
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.