هەواڵ
12, کانوونی دووەم 2019
یاریەکی دیکە بۆ ماوەی دوو هەفتە بووەتە خۆڕایی لە کۆگای Epic Games

کۆمپانیای Epic Games وەک کاری هەمیشەی هەڵدەستێت بە بەخۆڕایی کردنی یاریەک لە هەموو دوو هەفتەیەک و تەواوی ساڵی 2019، یاری ئەم جارەش What Remains of Edith Finchـە، یاریەکە بڕیارە لە 10/1/2019ـەوە هەتاوەکو بەرواری 25/1/2019 بە خۆڕایی بێت بۆ بەکارهێنەرانی کۆگاکە لەسەر سیستمی وەگەڕخەری ویندۆز، بۆ دەستکەوتنی یاریەکەش ئەوەی پێویستە لەسەرت تەنها دروستکردنی هەژمارێکی Epic Gamesـە لەسەر نەرمەکاڵای کۆگاکە پاشان چوونە سەر یاریەکە و زیادکردنیەتی هەتاوەکو بتوانیت لە هەر کاتێکدا دایبگریت و یاری پێبکەیت.
سەبارەت بە یاری What Remains of Edith Finch ئەوا خاوەنی چیرۆکێکی تا ڕادەیەک کورتە و باس لە سەرکێشی کچێک دەکات خانەوەدەکەی لە دەستداوە لە بارودۆخێکی نادیاردا هەر بۆیە تۆش لە یاریەکەدا پێویستە بگەڕێیت بە نێو ماڵی خانەوادەی کچەکە هەتاوەکو زانیاری زیاترت دەست بکەوێت لە بارەی هۆکار و ڕووداوەکانی پشت لەناوچوونی ئەم بنەماڵەیە، یاریەکە لە ساڵی 2017ـدا ڕاگەیەنرا لەسەر سەکۆکای ئێکس بۆکس وەن و پلەیستەیشن 4 و کۆمپیوتەر، هەروەها لەو ماوەدا توانی شوێنی خۆی لە لای گەیمەران بکاتەوە و ناوبانگێکی باشی هەبێت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.