کۆمپیوتەر

لاپتۆپی HP OMEN 15 یەکەمین لاپتۆپە خێرایی ڕوونماکەی 240 هێرتز بێت

کۆمپانیای HP یەکێک بوو لە کۆمپانیا چالاکەکانی کۆنگرەی CES 2019، بێجگە لە نمایش کردنی لاپتۆپی HP Spectre X360، کۆمپانیاکە نەوەیەکی نوێی لە لاپتۆپی HP OMEN 15ـی تایبەت بە یاریکردن لە کۆنگرەکەدا نمایش کرد.

نەوە نوێیەکەی HP OMEN 15 خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی ١٥.٦ ئینج بە وردی نیشاندانی ١٩٢٠×١٠٨٠ و بە خێرایی ڕوونمای ٢٤٠ هێرتز بەمەش دەبێتە یەکەمین لاپتۆپی جیهان خاوەن ئەو خێراییە بێت، ئەمە لە کاتێکدایە خێرایی ڕوونمای نەوەی پێش خۆی ١٤٤ هێرتز بوو، سەرەڕای ئەمە بژاردەیەکی دیکەی نەوە نوێیەکەی HP OMEN 15 خێرایی ڕوونماکەی ٦٠ هێرتز دەبێت لە پاڵ ٢٤٠ هێرتزەوە.

لاپتۆپەکە کاردەکات بە نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەری Intel Core i7 لەگەڵ ڕامێک لە جۆری DDR4 بە فراوانی ١٦ گێگابایت و ٢ بیرگەی ناوەکی یەکێکیان تایبەتە بە سیستەمی کارپێکەر و لە جۆری SSD ـە و قەبارەی ١٢٨ گێگابایتە، ئەوی دیکەشیان سەرەکییە و لە جۆری HDD ـە و قەبارەی ١ تێرابایتە، هەروەها خاوەن مۆدیۆمی وایفای ٦ (80211.ax) ـە کە دواین نەوەی مۆدیۆمی وایفایە هەتاوەکو ئێستا، کۆمپانیای HP جۆری گرافیک کارتی لاپتۆپەکەی ئاشکرا نەکردووە بەڵام وا پێدەچێت لە جۆری Nvidia RTX 2060 یاخود Nvidia RTX 2070 بێت. 

گۆڕانکاری لە دیزاینی نەوە نوێیەکەی HP OMEN 15 ـدا نەکراوە و هاوشێوەی دیزاینی نەوەی پێش خۆیەتی و کێشی ٢.٣٨ کیلۆگرامە و ئەستووری تەنها ٠.٩٨ ئینجە، هەروەها خاوەن هەمان جۆری Trackpad و تەختەکلیلی نەوەی پێش خۆیەتی، هەروەها لاپتۆپەکە خاوەن دەرچەیەکی جۆری USB Type-C ـە لەگەڵ ٢ دەرچەی USB 3.1 و دەرچەیەکی USB-A و DisplayPort و HDMI 2.0 و بیستۆکێک.

نرخی نەوە نوێیەکەی HP OMEN 15 لە مانگی داهاتووەوە بە دەستپێکی ١.٣٦٩ دۆلارەوە دەست بە فرۆشتنی دەکرێت، بەڵام ئەو بژاردەیان کە خێرایی ڕوونماکەی ٢٤٠ هێرتزە هەتاوەکو مانگی ٧ ـی ئەمساڵ بەردەست ناکرێت و نرخیشی ئاشکرا نەکراوە

سەرچاوە:

13 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
150