10
ئەپڵ 13, كانونی دووه‌م 2019

چۆنیەتی ڕاگرتنی نوێبوونەوەی خۆکارانەی ئەپەکان لەسەر کاتژمێرەکانی ئەپڵ

بە شێوەیەکی خۆکارانە کاتژمێری ئەپڵ هەڵدەستێت بە داگرتن یان نوێکردنەوەی ئەو ئەپانەی ئامێری ئایفۆنەکەت کە گونجاوە لەگەڵیدا، بێگومان ئەمە تایبەتمەندیەکی بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت هەمان ئەپەکانی نێو ئایفۆنەکانیان بوونی هەبێت لە نێو کاتژمێرەکانیشیان بەڵام لە لایەکی دیکەوە لەوانەیە چالاکبوونی ئەم تایبەتمەندیە بۆ هەندێک بەکارهێنەر بێزارکەر بێت و هەوڵی ناچالاککردنی بدات، هەر بۆیە لەم بابەتەدا چۆنیەتی ڕاگرتنی ئەم تایبەتمەندیە بۆ ئێوە ڕوون دەکەینەوە.

چۆنیەتی ڕاگرتنی نوێبوونەوە و داگرتنی خۆکارانەی ئەپەکان لەسەر کاتژمێرەکانی ئەپڵ:-

  • لەسەر مۆبایلی ئایفۆنەکەت ئەپی Watch کارپێبکە
  • بچۆرە بەشی گشتی General
  • پاشان لە بەشی سەرەوە تێبینی بوونی هەڵبژاردەی ڕاگرتنی تایبەتمەندیەکە دەکەیت Automatic App Install

بۆچونی تۆ