ئای ئۆ ئێس 4, شوبات 2013

چۆنییەتی جەیلبرەیککردنی iOS6 لەسەر ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد + ڤیدیۆ

لە کۆتایدا جەیلبرەک بۆ هەموو ئەو ئامێرانەی ئای ئۆ ئێسی ٦یان لەسەرە گەیشت و لە خوارەوە تەواوی ڕێنماییەکان و چۆنییەتی ئەنجامدانی پڕۆسەکە باسکراوە و بە وردی ئەنجامیان بدە.

پێویستییەکان بۆ ئەم جەیلبرەیکە ئەمانەی خوارەوەن:
– تەنها ٥ خولەکی دەوێت لەکاتت.
– پێویستی بە کۆمپیوتەرێکە کە بەلایەنی کەمەوە ویندۆز ئێکس پی لەسەر بێت بەرەو سەر یان بۆ ماک لە ماک ئۆ ئێس ١٠.٥ کەمتر نەبێت و لینوکسیش پێویستە x86 / x86_64 بێت.
– ئایفۆن يان ئاییۆد یان ئایپادەکەت دەبێت ئایی ئۆ ئێس ٦.٠ یان ٦.٠.١ یان٦.٠.٢ یان ٦.١ی لەسەر بێت واتە پشتگیری هەموو وەشانەکانی iOS6 دةكات.
– پێویستت بە USBێکە بۆ پەیوەستکردنی ئامێرەکەت بە کۆمپیوتەرەکەتەوە.

گرنگە پێش جەیلبرەک بیخوێنەرەوە:
– بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە هیچ زانیاری و داتایەک لەدەست نەدەیت ئەوا پیش بەکارهێنانی evasi0n ئامێرەکە بە ئایتیونس یان ئای کلاود باک ئەپ بکە.
– تکایە هیچ وشەیەکی نهێنی لەسەر ئامێەرکە دامەنێ پێش بەکارهێنانی evasi0n چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی دورستبوونی کێشە وگیر و گرفت.
– لەکاتی پرۆسەی جەیلبرەکەکە ئارام بگرە تا کۆتایی و ئایتیون نابێت کراوەبێت و دەستکاری کۆمپیوتەرکەت مەکە تا بەتەواوی پرۆسەکە سەرکەوتوودەبێت.
– ئەگەر پرۆسەکە توشی هەر گرفتێک بوو بەرنامەکە دابخەرەوە و بیکەرەوە و پاشان مۆبایلەکەشت ڕیستارتبکە و پرۆسەکە دەست پێ بکەرەوە.

ئەو ئامێرانەی ئەم جەیلبرەیکە پشتگیریان دەکات:

  • iPhone 3GS
  • iPhone 4
  • iPad 2
  • iPod touch 4th generation
  • iPhone 4S
  • iPad 3
  • iPod touch 5th generation
  • iPhone 5
  • iPad mini
  • iPad 4
  • Apple TV 2

لێرەوە بۆ سیستەمی کۆمپیوتەرەکەت بەرنامەی جەیلبرەیکی ئیڤەیشن (EvasiOn v1.2) دابگرە:

download for Linux download for Mac OS X download for Windows
هانگاوەکانی ئەنجامدانی پڕۆسەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
١- دوای دابەزاندنی بەرنامەکە بیکەرەوە وەکو ئەم وێنەیەی خوارەوە دەردەکەوێت:
[image src=”http://img338.imageshack.us/img338/6378/91955339.jpg” width=”600″ height=”400″ lightbox=”yes” align=”center”]
٢- دوای ئەمە ئامێرەکەت پەیوەست بکە و کلیک لە دووگمەی jailbreak  بكە  و چاوەڕێ بکە تا جارێک ئامێرەکەت دەىکوژژێتەوە و هەڵدەبێتەوە
3- لە یەکێک لە هەنگاوەکان داوای ئەوەت لێدەکات کە لەناو ئامێرەکەت ئایکۆنێک دەرچووە بەناوی jailbreak کە پەنجەیەکی پێدا بنێیت و بەس ئایکۆنەکە بەم شێوەیەیە:
[image src=”http://img546.imageshack.us/img546/7538/55087401.png” width=”467″ height=”428″ lightbox=”yes” align=”center”]
4- و دواتر لێبگەڕێ تا کاتێک مۆبایلەکەت چەن ڕیستارتێک دەکات و هەڵدەبێتەو  دەبینیت بوویتە خاوەنی سیدیاو ئامێرێکی جەیلبرەیک کراو.
ئەمەش چۆنییەتی ئەنجامدانی پڕۆسەکە بە ڤیدیۆ:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=KYrUR2mxwrY[/youtube]
سەرفراز و سەرکەوتووبن!
بۆچوونەکان
بۆچونی تۆ