هەواڵ

باری باتڵ ڕۆیاڵ بۆ یاری RED DEAD REDEMPTION 2 زیادکرا

کۆمپانیای ڕۆکستار لە ماوەی ڕابردوودا هەستا بە بڵاوکردنەوەی باری باتڵ ڕۆیاڵ بۆ یاری RED DEAD REDEMPTION 2، بارە تازەکەش بە شێوەیەکە پێکدێت لە 32 کەس کە لە یەک شوێندا کۆدەکرێنەوە و هەمان شوێنیش چەک و فیشەک لە خۆدەگرێت و لە کۆتاییشدا یەک کەس دەبێتە براوەی یاریەکە، لەگەڵ ئەوەشدا شێوازی یاریکردن بە Solo واتە تاک یاخود Free-For-All دەبێت، شایەنی باسە یاری RED DEAD REDEMPTION 2 یەکێکە لەو 10 یاریەی زۆرترین داگرتنی هەبووە لەسەر سەکۆی پلەیستەیشن 4 و تۆی خوێنەریش دەتوانیت لەم بابەتەوە زانیاری زیاتر لەم بارەوە بخوێنیتەوە (سۆنی لیستی ئەو یاریانەی ڕاگەیاند زۆرترین داگرتنیان هەبووە لەسەر سەکۆی پلەیستەیشن لە ساڵی 2018).

سەرچاوە:

13 كانونی دووه‌م، 2019