ئای ئۆ ئێس 14, كانونی دووه‌م 2019

چۆنیەتی کردنەوەی چەند پەڕەیەکی وێب لە یەک کاتدا لەسەر ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد

بە هەر هۆکارێک بێت لەوانەیە ئارەزووی ئەوە بکەیت لە یەک کاتدا سەردانی دوو ماڵپەڕ یان زیاتر بکەیت، ئەمەش بێگومان تایبەتمەندیەکی بەسوودە ئەگەر لەسەر مۆبایلەکەت بوونی هەبێت هەر بۆیە لەم بابەتەدا چۆنیەتی کردنەوەی چەند پەڕەیەکی وێب یان زیاتر بۆ ئێوەی خوێنەر ڕووندەکەینەوە.

چۆنیەتی کردنەوەی دوو پەڕەی وێب لە یەک کاتدا لەسەر ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد:-

  • بێگومان بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە پێویستمان بە ئەپێکی دەرەکی دەبێت، ئەپەکەش Split Web Browserـە
  • پاش داگرتنی ئەپەکە ڕاستەوخۆ دەبینیت دوو پەڕەی وێب خۆکارانە کراونەتەوە و تۆش دەتوانیت لە ڕێگایەوە سەردانی دوو ماڵپەڕی جیاواز بکەیت لە یەک کاتدا

تَصفُّح مواقع مُتعدّدة في وقت واحد على iPhone أو iPad

بەڵام لەوانەیە ئارەزووی کردنەوەی زیاتر لە دوو ماڵپەڕ بکەیت لە یەک کاتدا بۆ ئەم مەبەستە پێویستە لە ڕێکخستنەکانی ئەپەکەوە ئەم کارە ئەنجام بدەیت.

چۆنیەتی زیادکردنی ژمارەی پەڕە کراوەکانی وێب لە یەک کاتدا:-

  • سەرەتا ئەپی ڕێکخستنەکانی تایبەت بە مۆبایلەکەت بکەرەوە
  • پاشان بگەڕێ بە شوێن ئەپی Split Web Browserـدا
  • پاش هەڵبژاردنی ئەپەکە دەبینیت لە نێو ڕێکخستنەکان لە بەشی Rows و Columnsـدا ژمارەی پەڕەکان لە ئاسۆیی و ستوونی دیاریکراون و تۆش دەتوانیت بە پێی خواستی خۆت زیاد یان کەمیان بکەیت

تَصفُّح مواقع مُتعدّدة في وقت واحد على iPhone أو iPad

بەستەری داگرتن: Split Web Browser

بۆچونی تۆ