10
ئۆپۆ 14, كانونی دووه‌م 2019

ئۆپۆ مۆبایلێک نمایش دەکات بە توانای نزیککردنەوەی کامێراکەی بۆ 10 هێندە

٢ ساڵ لەمەوبەر کۆمپانیای ئۆپۆ مۆبایلێکی دوانە کامێرایی لە کۆنگرەی MWC 2017 ـدا نمایشکرد کە توانای نزیککردنەوەی کامێرای مۆبایلەکە ٥ هێندە بوو، کۆمپانیاکە دووبارە دەیەوێت داهێنانێکی نوێ ئەنجام بدات و لە ئامادەکاریدا بۆ نمایشکردنی مۆبایلێک کە کامێراکەی توانای نزیککردنەوەی ١٠ هێندەی هەبێت.

کۆمپانیای ئۆپۆ دەستی کرد بە ناردنی بانگهێشتنامە بۆ میدیاکاران، بۆنەکە لە ١٦ ـی ئەم مانگەدا لە شاری بەیجینی چین ئەنجام دەدرێت، لەسەر وێنەی فەرمی بۆنەکە بە چینی نووسراوە “١٠ جاری بینین، بەمزووانە دەتانبینین.” ، ئەمەش مانای توانای نزیککردنەوەی کامێرای مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیاکە دەگەیەنێت.

هیچ پێشبینییەک لەسەر مۆبایلە نوێیەکەی ئۆپۆ لە ئارادا نییە، بەڵام بە نمایشکردنی مۆبایلەکە دەبێتە یەکەمین مۆبایلی جیهان کە کامێراکەی توانای ١٠ هێندە نزیککردنەوەی هەبێت!

سەرچاوە :
تاگەکان ئۆپۆ Oppo هەواڵ
بۆچونی تۆ